٧ كۆڵبه‌ری كورد له سنووره‌كانی پارێزگای ورمێ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار و دەسبەسەر دەکرێن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، ڕۆژی ڕابردوو كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوه‌كانی سمكۆ جه‌به‌لی، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ته‌رگه‌وه‌ڕی ورمێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ری دیكه به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی سه‌ر سنوور لاقی به سه‌ختی بریندار ده‌بێ و به خێرایی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ورمێ ده‌گوازرێته‌وه.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی شەممە ١١ی سەرماوەز، کاسبکارێکی کورد بە ناوی “ئیبراهیم” بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە نزیک گوندی دۆڵەبی سەر بە شاری سەردەشت بە سەختی بریندار کرا.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو کاسبکارە کوردە لەگەڵ ژمارەیەک لە کاسبکارانی خەڵکی ئەو ناوچەیە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە تەقەیان لێ دەکرێ و لە ئاکامدا، ئیبراهیم ناوێک بریندار دەبێت و ٥ کاسبکاری دیکەش دەسبەسەر دەکرێن وهەر لەو ڕاودونانەدا هێزە ئینتزامییەکان ١٧ سەر ئەسپی ئەو کاسبکارانە دەکوژن.
هاوكات له سنووری ماكۆ هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له نزیك گوندی به‌هلووله ته‌قه له كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر ده‌كه‌ن و له ئاكامدا كۆڵبه‌رێك به ناوی نه‌ورۆز بادپا بریندار ده‌بێ.
پێویست به ئاماژه‌یه كه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌رده‌وام ده‌ڵێن له سنووره‌كانی ئێمه هیچ كۆڵبه‌ر و كارسبكارێك نه‌كوژراوه و ناكوژرێ ئه‌وانه قاچاخچین.
شایانی باسه كه كۆڵبه‌ری شوغڵێكه له ئه‌نجامی بێكاریی خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان و به تایبه‌ت ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان دروست بووه و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه بۆ به‌ده‌ستهێنانی پاروویه‌ك نان گیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه و له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕێژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێده‌كرێ و ده‌كوژرێن و بریندار ده‌بن.











