به‌ڕێز سه‌رۆک به‌ڕێز سکرتێری گشتی
به‌ڕێزان به‌شدارانی شوڕای سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ
هاوڕێیانی به‌ڕێز
وه‌ک نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان داوای کۆبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوی شوڕا بۆ هه‌مومان ده‌که‌م
شانازی ئه‌وه‌م پێدراوه که گه‌رمترین سڵاوه‌کانی ڕێبهریایهتی حیزبه‌که‌مان، ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه‌کانتان پێ بگه‌یه‌نم. ئه‌من له‌و به‌شه له کوردستانه‌وه دێم که ده‌که‌وێته نێو ئێران و له لایه‌ن کۆماری به‌ناو ئیسلامیه‌وه به ڕێوه ده‌چێ، که له کاروباری نێوخۆیی هه‌مو وڵاته‌کانی ده‌راوسێی دا ده‌ستتێوه‌ردان ده‌کا، له ڕادده‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی دا پشتیوانی له تیڕۆڕیزم ده‌کا، سه‌رقاڵی پڕۆسه‌یه‌که بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌کی ئه‌تۆمی، هه‌وڵ ده‌دا به هێز هه‌ڕه‌شه له ئاشتی جیهانی بکا به نیشاندانی موشه‌کی دوورهاوێژ و به‌شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو مافه‌کانی مرۆڤ و مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵکی ئێران پێشێل ده‌کا. به‌رده‌وام چالاکانی سیاسی، چالاکانی بواری مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌نوسان ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌کا، حوکمی زیندانی کردنی دوور و دریژیان بۆدهبڕێتهوه و ته‌نانه‌ت سزای ئیعدامیان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێ بێ ئه‌وه‌ی که ئیمکانی دادگاییه‌کی عادڵانه‌یان بۆ ئاماده بکا و مافی به‌رگری له خۆیان پێ بدا. هه‌ر ئێستا ژماره‌یه‌کی زۆر له چالاکانی مه‌ده‌نی، سیاسی و ڕۆژنامه‌نوسان و چالاکانی بواری مافی مرۆڤ له کوردستان زیندانی کراون یا حوکمی ئیعدامیان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. به‌داخێکی گرانه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ش ده‌چێ که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ئه‌وانی هه‌ر له بیر بردبێته‌وه.
ئه‌من ئه‌م هه‌له به کار دێنم تا ڕوویه‌کی دیکه له سه‌ره‌ڕۆیی و توند وتیژی ڕژیمی ئێرانتان بۆ باس بکه‌م. هێزهنیزامیهکانی ئێران له عێڕاق، سوریه، لوبنان، یه‌مه‌ن ، کوردستان و وڵاتانی دیکه‌ش حزوریان هه‌یه و خه‌ریکی ئاژاوه نانه‌وه و بێ سه‌بات کردنی هه‌مو ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستن.
ناخۆشترین به‌شی حزوور و ده‌خاله‌تی ڕژیمی به ناو ئیسلامی ئێران ئه‌وه‌یه که له کوردستانه. بوونی کۆماری ئیسلامی له کوردستان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه که هه‌ر ده‌نگێکی ئازادیخوازی کورد له گه‌روودا خه‌فه بکا، سه‌رمایه ئابوریه‌کانی کوردستان به تاڵان به‌رێ، قازانجه سیاسی و ئابوریه‌کانی خۆی دابین بکا و هه‌مو ئیکاناتهکانی کوردستان به‌کار بێنێ. به‌ڵام کاتێک ده‌گاته سه‌ر ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی کوردستان پێویستیان به یارمه‌تی ڕژیمی ئێران هه‌بێ، ئه‌و ڕژیمه دیار نییه. با ته‌ماشایه‌کی ئه‌و وێنه زیندوه بکه‌ین که له کوردستانی ئێران و له ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام به ڕوونی ده‌یبینین. دوای بوومه‌له‌رزه به هێزه‌که‌ی دوو حهوتو ڕابردوو، به‌تایبه‌ت وه‌زعی لێقه‌وماوانی بوومه له‌رزه چاو لێ بکه‌ین و ببینین هه‌ر ئێستا له چ حاڵێک دان. ڕژیمی ئێران بۆخۆی یارمه‌تی شارۆوهندانی خۆی ناکا و ڕێگاش نادا که کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه ماڵوێرانکه‌ره یارمه‌تیان بکا. ته‌نانه‌ت ڕێگا نادا ڕۆژنامه‌نوسان قووڵایی ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه به جیهانیان نیشان بده‌ن و سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ئه‌و فاجیعه ئینسانیه ڕاکێشن. گه‌لی کورد له سه‌رانسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، ناوچه‌کانی دیکه ی کوردستان و کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌ستیان کرد به هه‌ڵمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ی یارمه تی، به‌ڵام ڕژیم له‌و باره‌شه‌وه هاوکاری نه‌کرد تا یارمه‌تیه‌کان به شێوه‌یه‌کی ڕێک و پێک بگه‌ن. هێندێک هه‌واڵ له‌و ناوچه‌یه‌وه بڵاو ده‌بنه‌وه که گۆیا ڕژیم له چیاکانی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا به شێوه‌یه‌کی ژێرزه‌مینی خه‌ریکی تاقیکردنه‌وه‌ی هێندێک چه‌ک و چۆڵی نئزامی ڕێگا پێ نه‌دراوه بۆیه نای هه‌وێ ڕێگا به هیچ که‌س بدا که بگاته ئه‌و ناوچانه. ئه‌وه له کاتێک دایه که خه‌ڵکی ئه‌و ناچانه پێویستیان به یارمه‌تی کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه تا بتوانن ناوچه کانیان ئاوه‌دان بکه‌نه‌وه و ژیانیان بنیات بنێنه‌وه دوای ئه‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه.
بۆ هه‌موان ئاشکرایه که کورده‌کان له لایه‌ن دهراوسێکانیانهوه زوڵمیان لێ ده‌کرێ وفشاریان بۆ ده‌هێنرێ. ڕژیمی ئیسلامی له ئێران، ڕژیمی شیعی له عێڕاق، حکومه‌تی ناسیونالیستی تورک له تورکیه، ڕژیمی ئه‌سه‌د له سوریه و داعش له عێڕاق و سوریه فشارێکی زۆریان بۆ کورد هێناوه. سه‌ره‌ڕای هه‌مو ئه‌و گیر و گرفتانه پێشمه‌رگه‌کانی کورد وه‌ک سه‌ره‌کیترین هێزی دژی تیڕۆڕ به گشتی و داعیش به تایبه‌تی له مه‌یدان ڕاوه‌ستاون. به واتایه‌کی دیکه پێشمه‌رگه‌کانمان، جه‌نگاوه‌رانی کوڕ وکچی ئێمه پارێزگاری له هه‌مو کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌کانی تیڕۆڕیستانی داعش له عێڕاق و سوریه. پێشمه‌رگه‌کانمان سه‌لماندویانه که ئه‌وان شه‌ڕ ده‌که‌ن له پێناوی، سه‌بات، ئاشتی، به یه‌که‌وه ژیان و دامه‌زراندنی سیستمی دێموکڕاسی له ناوچه‌دا.
هاوڕێیانی به‌ڕێز
به دوای به‌ڕێوه‌چونی ڕیفڕاندۆم له باشوری کوردستان له 25 ی سیپتامبری 2017 دا، ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی عێڕاق به هاوکاری ڕژیمی ئێران، په‌لاماری ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی کوردستانی دایه‌وه‌و داگیری کرد. به‌وه‌شه‌وه نه وه‌ستاو گه‌مارۆی ئابوری خسته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و ده‌رگای هات وچۆی هه‌وایی له‌سه‌ر داخست به‌و ئامانجه‌ی که حکومه‌تی هه‌رێم ده‌نگی به دنیا ڕانه‌گا. حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق به هاوکاری ڕاسته‌خۆی ڕژیمی ئێران و به به‌کار هێنانی جه‌یشی شه‌عبی و سپای عێراق په‌لاماری نیزامی کرده سه‌ر کوردستان و ناوچه‌ی که‌رکوک و ناوچه کوردستانیه‌کانی دیکه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیان داگیر کرده‌وه. جێگای نیگه‌رانی زۆر ئه‌وه‌یه که ڕژیمی ئێران ڕۆڵی سه‌ره‌کی بینی له هێرش کردن دژی حکومه‌تی هه‌رێمی باشوری کوردستان.
سه‌ره‌ڕای هێرش و ده‌ستێوه‌ردانی دوژمنانی میژوویی کورد، گه‌لی کورد له باشوری کوردستان مافی خۆی بو که له ڕێگایه‌کی دێموکراتیک و مۆدێرنهوهو به پێی پڕیارنامه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان سه‌باره‌ت به مافی دیاریکردنی چاره‌نوس، ویستی خۆیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی به دنیا نیشان دا، ئه‌وه‌ش مافێکی قانونی دانپێداهێنراوی ئه‌و خه‌ڵکه بوو. له دوای سه‌ده‌یه‌ک له چه‌وساندنه‌وه‌و ئه‌نفال کردن و ژینۆساید، ئه‌وه گه‌لی کورد نییه که ده‌بێ ڕه‌خنه‌ی لێ بگیڕێ که ڕیفڕاندۆمی کردوه، به‌ڵکو ئه‌وه ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندییه که جێگای لێپرسینه‌وه‌یه له سه‌ر هێرشی بۆ سه‌ر کوردستان. ئه‌وه حکومه‌تی ناوه‌ندییه که ده‌بێ لێی بپرسرێته‌وه که بۆچی پێش ئه‌وه‌ی که ته‌نانه‌ت کورده‌کان هیچ هه‌نگاوێکیان نابێ به‌ره‌و جیابونه‌وه، فه‌وره‌ن ده‌ستی کرد به هێرشی نیزامی وگه‌مارۆ دانی کورده‌کان. له لایه‌کی دیکه وه په‌لامار و هێرشی دوژمنه‌کانی کورد نابێ شوێنکاری نێگه‌تیفی ڕه‌وانیان هه‌بێ له سه‌ر پسیکۆلۆژی تاکی کورد و ووره‌ی هێزه‌کوردیه‌کان. ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ که مافی دیاریکردنی چاره‌نوس بۆ گه‌لی کورد مافێکی ڕه‌واو قانونیه و له کۆتایی دا پێویسته بێته دی جا له هه‌ر فۆرمێک دابێ که کورد بۆخۆی بڕیاری له‌سه‌ر بدا.
ئێمه پشتیوانی ده‌که‌ین له پیاده‌کردنی عه‌داڵه‌ت و قانون له مه‌سه‌له‌ی باشوری کوردستان دا به‌هه‌ر ڕێگایه‌ک دا که بۆخۆیان دیاری ده‌که‌ن. هیوادارین به ده‌رس وه‌رگرتن له‌و ئاسته‌نگیانه‌ی هاتنه پێش هه‌مو هێزه کوردستانیه‌کانی باشوری کوردستان یه‌ک بگرن و پێکه‌وه نه‌خشه‌ڕێگایه‌ک دابنێن و به‌ره‌نگاری هه‌ل و مه‌رجه تازه‌که ببنه‌وه. بۆ تێپه‌ر کردنی ئه م وه‌زعه دژواره پێویسته له هه‌مو هێزه کوردستانیه‌کان له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان دا که‌ڵک وه‌ربگیرێ.
بێ ته‌فاوه‌تی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی و یارمه‌تی به‌ر فره‌وانی ڕژیمی ئێران به حه‌شدی شه‌عبی و سپای عێڕاق، به داخه‌وه بوونه هۆی ده‌مارگرژی وله‌خۆ بایی بوونی ده‌وڵه‌تی عێڕاق به جۆرێک که ته‌ماعیان له ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد کردوه و ده‌یان هه‌وێ کورد له مافه ده‌ستوری و یاساییه‌کانی دابڕن. ئه‌و بێ ته‌فاوه‌تی و پاسیڤ بوونه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی و به تایبه‌ت وڵاتانی هاوپه‌یمان له دژی داعش له ڕاستی دا خه‌ته‌رێکی جیددی پێک دێنێ له لایه‌ن تیڕۆڕیستانه وه له‌سه‌ر ئاشتی جیهانی. جگه له‌وه‌ش به بیرکردنه‌وه له سه‌رچاوه‌کانی ئاژاوه‌و بێ سه‌باتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا و له به‌رامبه‌ری دا ئه‌و مۆدێله پێکه‌وه ژیانه‌ی که له باشوری کوردستان پێشکه‌ش کراوه، ئه‌و جۆره هه‌ڵوێسته‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به ئاڵ و گؤرهکانی کوردستان، نه‌ک ته‌نیا زه‌نگی خه‌ته‌ره بۆسه‌ر گه‌لی کورد‌و داهاتوی کورد، به‌ڵکو خه‌ته‌رێکی جیددیشه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه وجیهانیش.
جگه له هاوکاری ناوچه‌یی هه‌مو دژبه‌رانی کورد، کۆماری ئیسلامیش بۆخۆی گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر ده‌سکه‌وته‌کانی کورد له باشوری کوردستان و ڕۆڵی تێکده‌رانه‌ی ڕژیمی ئێران له کوردستان، عێڕاق، سوریه، لوبنان و یه‌مه‌ن، گه‌وره‌ترین فاکتۆری بێ سهباتیه له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست دا . ئه‌و هه‌ره‌شه گه‌وره‌یه نه‌ک ته‌نیا له لایه‌ن کورده‌وه له هه‌مو به‌شه‌کانی کوردستان ده‌ستنیشان کراوه، به‌ڵکو له لایه‌ن ئیداره‌ی ئه‌مریکاشه‌وه، هێنراوه‌ته گۆڕێ که چه‌ند ڕۆژێک له‌مه‌وبه‌ر سوپای پاسدارانی ڕژیمی وه‌ک هێزێکی تیڕۆڕیستی ناسی.
ئێمه چاوه‌ڕوانین که سۆسیالیست ئینته‌رناشناڵ ڕۆڵێکی چالاک‌تر ببینێ له و گیر‌و گرفتانه‌دا که له جیهان دا دێنه پێش و ئێمه هه‌مومان ده‌گرنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگا چاره‌ی ئاشتیانه بدۆزرێته‌وه بۆ ئه‌و گرفتانه. هیواداریشین که سۆسیالیست ئینته‌رناشنال گرنگی زۆرتر بدا به مه‌سه‌له‌ی کورد و گروهی کاری کوردان له‌م رێکخراوه‌یه دا، بۆ ئه‌وه‌ی که زه‌مینه‌ی هاوکاری زۆرتر بۆ ئه‌و گروهه ئاماده بکرێ.
کوردستان وڵاتیكێ ده‌وڵه‌مه‌نده و ده‌توانێ به سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ڕێوه‌به‌رێ، به‌ڵام پێویستی به هاوکاری نێو نه‌ته‌وه‌ییه. هیوادارم هاوکاریمان پێکه‌وه، یارمه‌تیمان بدا تا بتوانین له به‌رامبه‌ر تیڕۆڕیزم و پشتیوانانی تیڕۆڕیزم له ڕادده‌ی نێونه‌ته‌وه‌ی دا ڕاوه‌ستین. ئێمه ده‌توانین ده‌نگی ئه‌و که‌سانه بین که له پێناوی مافی ئینسانی، ئازادی، عه‌داڵه‌ت، دێموکڕاسی و ئینسانییه‌ت دا تێده‌کۆشن.
داوای سه‌رکه‌وتنتان بۆ ده‌که‌م له پێناوی هه‌وڵدان بۆ ئازادی و عه‌داڵه‌ت له ناوچه جۆربه‌جۆره‌کانی ئه‌م جیهانه پان و به‌رینه‌دا