له ڕاپۆرتێكی نهێنی كه چاودێرانی سزاكانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌یان كردووه، هاتووه، پاشماوه‌كانی ٤ مووشه‌كی بالیستیی ده‌ریده‌خه‌ن، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی حووسییه‌كانی یه‌مه‌ن له‌م ساڵدا ئاراسته‌ی عەرەیان كردووه، دروستكراوی ئێرانن.
ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی “رۆیتێرز” به‌پشتبه‌ستن به ڕاپۆرتێك كه له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی چاودێرانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ئاماده‌كراوه، بڵاوكردو‌وەتەوە،: “تا ئێستا به‌ڵگه‌یه‌كی ئەو تۆ نیه کە بیسه‌لمێنێ کە ئەو مووشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە کام سنووردا ڕەوانە یەمەن کراوە و چۆن بە دەستی حوسییەکانی ئەو وڵاتە گەیشتووە.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كه چاودێران سه‌ردانی دوو بنكه‌ی نیزامیی عەرەبستانییان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی مووشه‌كه‌كان ببین كه ڕیاز له دوای هێرشه‌كان كۆیانی كردووه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها چاودێران سه‌ردانی شوێنی به‌ئامانجكراوی مووشه‌كه بالیستیکه‌كانیان كردووه.
چاودێران له ڕاپۆرته‌كه‌یاندا، نووسیویانه: “تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیزاینی موشه‌كه‌كان و ئه‌و پارچانه‌ی پشكێنراون، له‌گه‌ڵ ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی و دیزاینانه‌دا یه‌كانگیرن كه له‌باره‌ی مووشه‌كی قیام -١ی ئێرانییه‌وه و نزیكه‌ی ٥٠٠ مایل ده‌ڕوا.