٥ زیندانیی کورد خەڵکی شاری شنۆ، بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی سەرماوەز، پێنج زیندانیی کورد، بە ناوەکانی “حاسڵ عەزیزی، محەممەدزاهیر فەرامەرزی، یەعقووب بائیکرام، جەلال مەسرووری و کەماڵ مەسرووری” بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ تا ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کراون. پێشتر “سەدیق بائیکرام” بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرابوو.
ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٥، لقی یەکەمی دادگای شۆڕش لە شاری ورمێ حوکمی ئێعدامی بۆ “هیدایەت عەبدوڵڵا پوور” بڕیبووە و سەرجەم “حاسڵ عەزیزی، محەممەدزاهیر فەرامەرزی، یەعقووب بائیکرام، جەلال مەسرووری، کەماڵ مەسرووری و سەدیق بائیکرامی” بە ١٠٠ ساڵ زیندان مەحکووم کردبوو.
دادگای ئینقلابی شاری ورمێ ئەو حەوت هاووڵاتییە کوردەی خەڵکی شاری شنۆ، سەر بە گوندی “قەرەسەقەل”ـی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبه کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران” بەو حوکمە مەحکووم کردبوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، ڕۆژی ڕابردوو به‌ندكراوێكی سیاسیی دیكه ی كورد به ناوی ناجی ته‌موزاده، ئه‌ندامی شواری شاری به‌رده سپیی سه‌ربه ورمێ كه جۆزه‌ردانی ساڵی ١٣٩٣ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سپای پاسدارانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران كرابوو، سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن دادگاوه حوكمی ٥ ساڵ و پاشان بۆ ٣ ساڵ و نیو كه‌م كرایه‌وه و ڕۆژی هه‌ینیی ڕابردوو له زیندانی ورمێ ئازاد كرا.
له ڕاپۆرتێكی دیكه‌دا كه‌سێكی دیكه به ناوی عه‌لی مه‌حموودی، كوڕی وه‌یسی، خه‌ڵكی ناوچه‌ی ده‌شته‌بێڵی شاری شنۆ پاش ٤ مانگ لێكۆڵینه‌وه له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات و وه‌پاڵدانه تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردیه‌كانی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران به دانانی متمانه‌بڕ ئازاد كرا.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا فه‌خره‌دین ئه‌سریسی به همان تۆمه‌ت حوكمی ٥ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه و تا كاتی دادگایی كردنه‌كه‌ی به شێوه‌ی كاتی و دانانی بارمته ئازاد كراوه.