كۆماری ئیسلامی له درێژه‌ی ئێعدامكردنی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی ٩ به‌ندكراویكی دیكه له زیندانی ڕه‌جایی شاردا ئێعدام كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاره كه‌ره‌ج سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی ڕابردوو ٩ به‌ندكراو كه ته‌نیا ناوی ٦ كه‌سیان ئاشكرا كراوه ئێعدام كران.
ناوی ئه‌و كه‌سانه بریتین له حه‌سه‌ن ئه‌منزاده، فه‌رشید كه‌ریمی، حوسێن عه‌لی شیر، مه‌جید نه‌زیفی، هه‌روه‌ها دوو كه‌سی دیكه كه یه‌كیان ناوی داریوش و ئه‌وی دیكه‌یان به ناوبانگی كه‌ریمی بوون ئێعدام كراون.
ڕۆژێك پێشتر ئه‌و به‌ندكراوانه بۆ ژووی تاكه كه‌سیی زیندان گواسترابوونه‌وه.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی دیكه ئاشكرا نه‌كراوه.
هەر لە پێوەندی لەگەڵ بەندکراوانی زیندانی ڕەجایی شار شەوی ڕابردوو بەندکراوێک بە ناوی “محەممەدی لوڕ” تەمەن ٣١ ساڵ کە ماوەی ٥ ساڵە بە تۆمەتی “دزی و شەڕ کردن” لە زیندان دایە لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ناوبراو بە بێ ئەوەی کە کارێکی ناشیاوی کردبێ لە بەندی ئێعدامییەکانیان کردبوو.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەگەری خۆکوشتنی ئەو زیندانییە سزای نادادپەرورانە، بارودۆخی نالەباری زیندان و هەڵسووکەوتی سووکایەتی کردن بە زیندانییەکان دەگەڕێتەوە.
ڕێكخراوی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ، كۆماری ئیسلامیی ئێران له ئاستی جیهاندا سه‌باره‌ت به سه‌رانه‌ی حه‌شیمه‌ت و ڕێژه‌ی ئێعدامی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌ی له پله‌ی یه‌كه‌م دایه.
پێویست به وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی ئێران ساڵانه خه‌ڵكێكی زۆر به تاوانی جیاجیا له زیندانه‌كان ده‌خزێنی و پاشان له دادگایه‌كی ناعادڵانه‌دا حوكمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا ده‌سه‌ه‌پێنن و ئێعدام ده‌كرێن و به‌ڵام سه‌دی له ٦٠ی ئه‌و ئێعدام كراوانه له ڕاگه‌یه‌ن و میدیاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاوناكرێنه‌وه و په‌رده‌پۆشی ده‌كه‌ن.