لە بەرەبەرە ٢٦ی سەرماوەز ساڵرۆژی پێشمەرگە و هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ، ئەندامان و دۆستانی ئیلامی سەر بەڕێکخستنەکانی حدک، بە بڵاوکردنەوەی نووسراوەو تراکتی پێوەندیدرا یاد و ناوی ٢٦ی سەرماوەزیان وەکوو ڕۆژێکی گرینگ وزێڕین لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازنەی گەلەکەمان بەرز ڕاگرت.
دۆستان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری ئیلام ، شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٨ی سەرماوەز لە چالاکییەکی تەبلیغییدا پێشوازییان لە رۆژی ٢٦ی سەرماوەز کردو ئەو یادەیان بەرزنرخاند.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو، لەو چالاکییەدا چەندین گەڕەک و کۆڵانی بەرچاو لە شاری ئیلام بە تراکت و نووسراوەی سەبارەت بە یادی ٢٦ی سەرماوەز ڕازایەوە.
ئەو شوێنانەی کە شەوی ڕابردوو لە شاری ئیلام تێدا چالاکیی تەبلیغیی کراون بریتین لە: گەڕەکی تەربیەت، کۆڵانی بۆستانی ٨ و، چەندین شەقام و شوێنی دیکەی ئەوشارە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، وێڕای ڕێزگرتن لە تێکۆشانی سەرجەم ئەندامان و دۆستانی خۆی لەشاری ئیلام، سپاسیان دەکاو، سەرکەوتنی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازێ.