رۆژی ، ٨ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی، هەیئەتێکی یەکێتیی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی عوسمان جەعفەری سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە سەرپەرستیی مستەفا مەولودی پێشوازییان لێ کرا.
لهو سهردان و دیدارهدا دوولایەن کۆمەڵە پرسێکی سیاسی ڕۆژهڤی کوردستان، ئێران و ناوچهیان تاوتوێ کرد و لهسهر چهندی و چۆنیی نەخش و دەوری حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان لەو هەلومەرجەدا ئاڵوگۆڕی بیرڕایان کرد.
دوو لایهن لهسهر نەخش و دەوری زیانباری کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا و کارتێکەریی حزوور و کاریگەریی هێزە دەرەکییەکان لە ناوچە و ململانێی نێوانیان خوێندنەوە و بۆچوونیان لێک نیزیک بوو. هەیئەتی میوان وێڕای بهرزنرخانی سیاسەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوهندی لهگهڵ کار بۆ یهکڕیزیی زیاتری هێزه کوردستانییهکان، داوایان کرد حیزبی دێموکرات درێژە بەو سیاسەتە بدا کە دەبێتە هۆی زەمینەسازی زۆرتر بۆ هاوکاریی حیزبەکان و بەهێزبوون و بردنە پێشی بزوتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
له تهوهرێکی دیکهی باسهکانی ئهو دانیشتنه و لە پێوەندی لەگەڵ نەخش و دەوری خەڵكی کوردستانی ڕۆژهەڵات و ئەو چالاکییەیانەی کە چالاکانی مەدەنی لە یەک ساڵی ڕابردوودا له نەورۆزی جامانەکانەوە دەستیان پێ کردوه و چلەپۆپهی هەرەوەزی بە هانەوەچوونی خەڵکی بومەلەرزەلێدڕاوی پارێزگای کرماشان بوو، ئهو جموجۆڵ و چالاکییانه بە بایەخ هەڵسنگێندراو وەک نوقتەی ئومێدی گەشەی هەستی نیشتمانپەروەری و نەتەوەدۆستی باسیان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی باسەکاندا لێکدانەوەیەکی هەمە لایەن بۆ ئاکامی ڕاپرسییهکهی هەرێمی باشووری کوردستان کرا و، لەگەڵ ئەوەدا هەر دوو لایەن ڕاپرسییان بە مافی بێ ئەملاوئەولای هەموو نەتەوەیەک دانا و تیشکیان خسته سهر ڕەوا بوونی ڕاپرسییهکه و بهئاماژه بهوهش که نزیک بە تەواوی هێزەکانی رۆژهەڵات پشتیوانیان لەو ڕاپرسی کردوە، بەڵام ئەوە لە هەڵسنگاندنی هەیئەتەکاندا دیار بوو کە پێویست بوو کورد بە یەکریزیی زیاتر و باشترەوە بەرەوپیلی ئەو پرسە نەتەوەییە گرینگە چووبا.
لە بڕگهی کۆتایی باسهکانی ئهو دایدارهدا دوو لایەن پێداگرییان لەسەر هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری هێزەکان بە تایبەتی هاوکاریی دوو قۆڵی خۆیان کردەوە و بە پێویستیان زانی زۆرتر بەیەکەوە لەسەر خەت و لە پێوەندی دابن و هاوکاری زۆرتری یەکتری بکەن.