ئه‌ندامێكی حیزبی دێموكرات له ڕۆژهه‌لاتی كوردستان به هۆی نه‌خۆشی ماڵاوایی له ژیان كرد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆمیسیۆنی ته‌شكیلاتی حیزبی دێموكرات، شه‌وی ٦ له‌سه‌ر ٧ی سه‌رماوه‌ز عومه‌ر حه‌یده‌ری، ئه‌ندامی حیزبی دێموكرات به هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه ماڵاوایی له ژیان كرد.
عومه‌ر حه‌یده‌ری، ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاوی، خه‌ڵكی سه‌رچنار”كه‌لبه‌ڕه‌زاخان” له بنه‌ماڵه‌یه نیشتمانپه‌روه‌ر له دایكبووه و، ناوبراو سه‌ره‌تای شۆڕشی گه‌لانی ئێران وه‌ك كوردێكی نیشتماندۆست ڕیزی ته‌شكیلاتی ئاشكرای حیزبی دێموكراتی هه‌ڵبژارد وه‌ك هێزی به‌رگری له‌و ناوچه‌یه سازمان درا.
پاش داگیركردنی كوردستان و میلیتاریزه كردنی ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان و سه‌رچنار خوالێخۆشبوو كۆڵی نه‌دا و ئه‌مجاره‌یان وه‌ك كاری نهێنی به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برد و تا دوایین ساته‌كانی ژیانی هه‌ر ئه‌ندامی حیزب مایه‌وه بۆ یه‌ك ساتیش دانه‌بڕا.
كۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی‌دوایی عومه‌ر حه‌یده‌ری پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی له بنه‌ماڵه، خزم و كه‌سوكارو خه‌ڵكی سه‌رچنار ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.