١٥١ کرێکاری خەدەماتی شارەداری شاری مەریوان بەبێ ئاگاداری پێشوەخت لەسەر کارەکەیان دەرکران بە ڕیزی بێکارەکانەوە زیاد بوون.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، شارەداری شاری مەریوان لە بریارێکدا هەوڵی وەدەرنانی ١٥١کرێکاری کە پێشینەی چەند ساڵ کاریان هەیە، لەسەر کارەکانیان دەربکرێن.
شارەداری بەبێ ئاگاداری پێشوو و لە ڕێگای پێوەندیی تەلەفوونەوە هەوڵی وەدەرنانی کرێکارانی خەدەماتی ئەو شارەی داوە و هۆکاری لابردنیانی بۆ قەرزداربوون و نەبوونی پارەی کرێکاران گەڕاندووەتەوە، دەرکردنی ئەو کرێکارانە لە حاڵێکدایە کە چەندین مانگە حەقدەستیان پێنەدراوە.
شایانی باسە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ، ئەسعەد شیخ عەتاری، بەرپرسی شورای شاری مەریوان لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی “تەسنیم” لە وڵامی ئەو پرسیارەدا کە بۆچی پارەی کرێکارانی شارەداری نەدراوە، ڕایگەیاندبوو: هۆکاری نەدانی پارەی چەند مانگی کرێکارانی شارەداری بۆ کەمی پارەی تەرخانکراو و ئەم کێشەیەش بۆ هەڵسوکەوتی شارەداری و شورای شاری پێشووی مەریوان گەڕاندەوە؛ ناوبراو ڕێژەی قەرزداربوونی شارەداری مەریوانی بۆ ٣٠ میلیارد تمەن یان زیاتر مەزندە کرد