به‌ندكراوێكی كورد پاش تێپه‌ڕكردنی 2 مانگ له گرتنگه‌كانی ئیتلاعات چاره‌نووسی هێشتا ناڕوونه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا، به‌ندكراوێكی كورد به ناوی كاوان مه‌حمودیان، خه‌ڵكی ئاوایی ته‌نگیسه‌ری سه‌ربه شاری كامیاران، پاش تێپه‌ڕكرانی زیاتر له ٢ مانگ له گرتنگه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له سنه تا ئێستا په‌روه‌نده‌كه یه‌كلا نه‌كراوه‌ته‌وه و هه‌ر بۆیه نیگه‌رانیی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
ناوبراو ڕۆژی ١٨ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ده‌سبه‌سه‌ركرا و هه‌تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ له گرتنگه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری سنه ڕاگیراوه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی سه‌ردانی دادگایان كردبوو تا چاره‌نووسی كاوان بزانن به‌ڵام پێیان ڕاگه‌یاندبوون كه ماوه‌ی ده‌سبه‌سه‌ركرانی یه‌ك مانگی دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
بنه‌ماڵه‌ی كاوان پاش فشارهێنانێكی زۆر بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات داوایان كردووه چاویان به كوڕه‌كه‌یان بكه‌وێ و نامه‌یه‌كیان وه‌رگرتووه كه قازی په‌روه‌نده‌ی ناوبراو ته‌ئیدی بكا و چاویان به كاوان بكه‌وێ، به‌ڵام له دادگای‌ئینقلاب له شاری سنه پێیان گوتوون كوڕه‌كه‌تان هاوكاریی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێرانی كردووه و ناتوانن چاوتان پێی بكه‌وێ.
شایانی باسه تا ئاماده‌كرانی ئه‌و هه‌واڵه كاوان مه‌حمودیان ته‌نیا یه‌ك جار له ڕێگه‌ی ته‌له‌فوونه‌وه ئیزنیان پێداوه كه شوێنی ده‌سبه‌سه‌ركرانی به بنه‌ماڵه‌كه‌ی بڵێ. درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك مانگ ده‌سبه‌سه‌ركرانی ناوبراو له حاڵێكدایه كه په‌روه‌نده‌ی ناوبراو به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار ناڕوونیی تێدایه و هه‌ر بۆیه بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی كوڕه‌كه‌یان نیگه‌رانن.











