چوار فڕۆکەی شەڕکەری ئەرتەشی تورکیە بنکە و بارەگاکانی “پە کە کە” یان لە چیای ئاسۆس بۆردومان کرد.
شەوی ڕابردوو بۆ ماوەی ٤٥خولەک ٤ فڕۆکەی شەڕکەری ئەرتەشی تورکیە بەچڕی ٤١ بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارارنی کوردستانیان چیای “ئاسۆس” لە سنووری ماوەت بۆوردومان کردووە و تەنانەت موشەکیشیان بەکار هێناوە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
لەو پێوەندییەدا قایمقامی ماوەت باسی لەوە کرد “کە خەڵکی ئەو ناوچەکە ٤ فڕۆکەی شەڕکەریان بە ئاسمانەوە بینیوە” و ئەو فڕۆکانە سەربە ئەرتەشی تورکیە بوون بە مەبەستی شێواندنی ڕێورەسمی ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان بووە.
شایانی باسە لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ئەوە سێیەمین جارە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەرتەشی تورکیە بۆردومانی چیاکانی ئاسۆس لە سنووری ماوەت بکرێ.