لە شاری بانەو لە گوندەکەی تەها کەریمیو لە دووهەم ساڵیادی کۆچی دوایی ئەودا، یادی ئەو هونەرمەندە جوانەمەرگەی کورد بەرز ڕاگیرا.
لەو رێوڕەسمەدا کە ڕۆژی ٥ شەممە، ٧ ی جۆزەردان بە بەشداریی دەیان کەسایەتیی هونەری، ئەدەبیو چالاکانی مەدەنیی بانەو شارەکانی دیکەی کوردستان بەڕێوەچوو، سەرەتا یادو بیرەوەریی ئەو هونەرمەندە لە سەر مەزاری ئەو لە سڵیمان بەگ بەرز ڕاگیراو کۆڕیادەکە لە بۆیەنی خواروو لە ماڵی نەمر تەها کەریمی درێژەی پێدرا.
لەو کۆڕیادەدا دوکتور ڕەئوف کەریمی، وریا قادریان، سالم سەڵەواتی، چیمەن کەریمی، تۆفیق ئەمانی، دوکتور فاتیح سەعیدی لە سەر ژیانو کەسایەتیو بەرهەمە هونەرییەکانی تەها کەریمی قسەیان کردو چەند کۆپلە شێعر لە وەسفی ئەو لەلایەن ناسر ڕەحمانییەوە خوێندرایەوە.
لە بڕگەیەکی دیکەی ئەو کۆڕیادەدا خەڵاتی بنەماڵەی تەها کەریمی بۆ فیلمی کۆشکی مێروولەکان لەلایەن باوکی خوالێخۆشبوو تەها کەریمی پێشکێش بە تۆفیق ئەمانی کرا.
تەها كەریمی لەساڵی ١٣٥٥ لەگوندی بۆیەنی سەر بە شاری بانە لەدایكب وو. لە تەمەنی هونەریی خۆیدا ٢٣ بەرهەمی سینەمایی بەرهەم هێناوەو ڕۆژی ٧ ی جۆزەردانی ساڵی ٩١ بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
کوێستانی سپی، هەزارو یەک سێو، کوێستانی قەندیل چەندین بەرهەمی هونەریی تەها کەریمین کە وەک یادگار لە ناوبراو بۆ سینەماکارانی کورد بەجێ ماون.