جێگربوونی هێزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له سه‌ر سنوور بۆته باسێکی میدیایی.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ته‌قه له پۆلێک پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کورستان‌و رووماڵی ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن تۆڕی میدیایی ڕووداو، مستەفا مەولوودی، جێگیر سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە بەرزاییەکانی هەڵگوردهوه بە پەیامنێری رووداوی راگەیاند که ئێمه دەمانەوێ لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە وتووێژمان هه‌بێ.
مستەفا مەولوودی ده‌ڵێ نامانەوێ له‌نێوان ئێمه‌و په‌که‌که‌دا کێشە دروست ببێ، هەر بۆیە هەوڵ دەدەین بابەتەکە بە وتوێژ و دیالۆگ چارەسەر بکەین.
جێگیری سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکرات له باره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌سه‌ر په‌لاماری چه‌ند چه‌کداری نه‌ناسراو بۆ سه‌ر پۆلێک له پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له هه‌ڵگورد کرابوو، ده‌ڵێ ئه‌وه رووداوێک بووە کە لە چەند خولەکێک تێنەپەڕیوە و تێیدا پێشمەرگەیەکمان بە سووکی بریندار بووە.
مسته‌فا مه‌لوودی ده‌ڵێ جموجۆڵی هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان پێوه‌ندییان به کاروبار و تێکۆشانی ئه‌و حیزبه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێ له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێکی کوردی شه‌ڕ و کێشه‌یان هه‌بێ.