ئاژانسی هه‌واڵی ئانادۆل له ڕاپۆرتێکدا باسی له جێگیربوونی هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان له‌سه‌ر چیای هه‌ڵگورد کردوه.
ئاژانسی ئانادۆڵ له زمان فه‌رمانده‌کانی ئه‌و هێزه‌ی حیزبی دێموکڕات ده‌ڵێ حزبی دیموکراتی کوردستان بە ناردنەوەی هێزی پێشمەرگەی خۆی بۆ سەر سنوورەکانی ئێران بڕیاری داوە شیلگیرانه‌تر بۆ دابینکردنی مافەکانیان خەبات بکەن.
خالید وه‌نه‌وشه، فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزانه به ئاژانسی ئانادۆڵ ده‌ڵێ بۆ ڕشتنی خوێنی کورد نەهاتووینەتە ئێرە، ئێمه ته‌نیا کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دوژمنی خۆمان دەزانین.
ئه‌و ده‌ڵێ ئامانجمان چوونەوە بۆ نێوخۆی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و جێبه‌جێکردنی چالاکی‌و به‌رنامه‌کانی حیزبی دێموکراته. خالید وه‌نه‌وشه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه کردوه که هەموو هێزەکانی کوردی بە برای خۆمان دەزانن‌و نەهاتوونە ئەو ناوچەیە کە خوێنی کورد بڕژێنن و تەنیا کۆماری ئیسلامی ئێران بە دووژمنی خۆیان دەزانن”.
ئاژانسی ئانادۆڵ ده‌پرسێ هۆکاری جێگیربوونی هێزه‌کانی حیزبی دێموکڕات له‌سه‌ر چیاکانی هه‌ڵگورد له سه‌ر سنوور بۆ چی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و سمایل شه‌ڕه‌فی، ئه‌ندامی جێگری کۆمیتەی ناوەندی حزبی دیموکراتی کوردستان به په‌یامنێری ئانادۆلی ڕاگه‌یاندوه که لە نەبوونی بنکەو بارەگای حزبی دیموکرات لە سەر سنوورەکان پەیوەندیمان لەگەڵ خەڵکەکەمان لاواز ببوو.
سمایل شه‌ڕه‌فی ڕەتی دەکاتەوە کە هیچ هۆکارێکی نێودەوڵەتی‌و هەرێمی هەبێ کە ئه‌وانی هان دابێ ئەو بڕیارە بدەن؛ ئه‌و ده‌ڵێ خەباتی گەلی کورد خەباتێکی رەوایەو ئەوەش سەرنجی رای گشتی‌و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ لای خۆی راکێشاوە.
سمایل شەرەفی ده‌ڵێ بەهۆی هاتنە ئارای بارودۆخێکی نوێ لە ناوچەکەداو دەستێوەردانی ئێران لە نێو عێراق، پێویستە بەرژەوەندییەکانی حکوومەتی هەرێم بەجۆرێکی دیکە پێناسە بکرێن‌و بوونی هێزە سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لە نێوخۆی ئێران باشتر دەتوانێ ئەو بەرژەوەندییانە بپارێزێ.