بارودۆخی تەندروستیی کۆڵبەرێکی کورد کە پشتی زیانی بەرکەوتووە ، لە مەترسیدایە و لە نەخۆشخانەی “عارفیانی ورمێ” بەستەری کراوە.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان “سمکۆ ئەحمەدیان” کۆڵبەری کوردی خەڵکی پیرانشار”سمکۆ ئەحمەدیان” کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار و پشتی زیانی بەرکەوتووە و پێویستی بە نەشتەرگەری خێرا بۆ چارەسەری هەیە، بەڵام ناوبراو هێشتا لە نەخۆشخانەی عارفیان لە ورمێ خەوێندراوە و چاوەڕوانی چارەسەری پێویستە.
ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی خەزەڵوەر لەگەڵ کۆمەڵێک لە کۆڵبەران لە شاری پیرانشار دەکەونە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕێژیم و لە ئاکامدا ناوبراو و کۆڵبەرێكی تر بە ناوی “ڕەحمان مەحموودنەژاد” بە سەختی بریندار و کۆڵبەرێكی تر بە ناوی “حەسەن مورادی” گیانی لە دەست دەدا.
هەر لەو پێوەندییدا كۆڵبهرێكی دیكهی كورد له شاری سهڵماس به ناوی ئیسماعیل جهباری تهمهن ١٩ ساڵ به هۆی ڕاودوونانی هێزه چهكدارهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران له بهرزایی بهردهبێتهوه و مێشكی تووشی خوێنبهرچوون بووه.