سەعید مورتەزەوی، دادستانی پێشووی تاران بە تاوانی بەشداری لە کوشتنی “موحسین ڕوحولئەمینی” بە ٢ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە.
ماڵپەڕی”تەسنیم”ی سەربە سپای پاسداران لەوبارەوە لە زمان “میرمەجید تاهیری پارێزەرەی دادگاوە بڵاوی کردووەتەوە، سەرەنجام پاش ٨ ساڵ بەسەر پەروەندەی “کەهریزەک” دادگای پێداچوونەوە بە تاوانی بەشداری لە کوشتنی موحسن ڕۆحولئەمینی حوکمی ٢ ساڵ زیندان بۆ سەعید مورتەزەوی دادستانی گشتیی تاران بڕیوەتەوە.
پێشتر دادگای تاران چەند جارێک بڕیاری لەسەر بێتاوانیی سەعید مورتەزەوی دابوو، بەڵام بەداواداچوونی بنەماڵەی کوژراوەکان و خستنەڕووی چەندین بەڵگە و بوونی شایەتحاڵ، سەرەنجام توانرا ئەو پەروەمدەیە یەکلایی بکرێتەوە.
ساڵی ١٣٨٨ و پاش پشێوی و ئاڵۆزییەکانی تاران و چەند شاری دیکەی ئێران بە ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرکۆماری بە سەدان کەس دەستگیر کران و لە گرتنگەی “کەهریزەک” لە تاران چەندین کەس و یەک لەوان موحسن ڕۆحولئەمینی بە فەرمانی سەعید مورتەزەوی ئازار و ئەشکەنجە دران و گیانیان لەدەست دا.