سپای پاسدارانی ئێران هەڕەشە لە وڵاتانی ئەوروپا دەکا و رایدەگەیەنێ، کە مەودای دوورهاوێژیی مووشەکەکانیان زیاد دەکەن.
بەپێی هەواڵی میدیا ئێرانییەکان، پاسدار حوسێن سەلامی، جێگری فەرماندەی سپای پاسداران رایگەیاندووە؛ ئێستا مەودای دوورهاوێژیی مووشەکەکانیان ٢ هەزار کیلۆمیترە و دەتوانین هەموو ئامانجەکانمان بپێکین.
سه‌ره‌ڕای دژایه‌تییه‌كانی ئورووپا و ڕێکخراوەنێوده‌وڵه‌تییەکان و بڕیارنامه‌كانی شورای ئه‌منیه‌ت له هه‌مبه‌ر به‌رنامه‌ی مووشه‌كیی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پاسدار حوسێن سه‌لامی پێداگریی كرده‌وه “كه ئه‌و مووشه‌كانه زامنی ئه‌منیه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی دیپڵۆماسیی وڵاته‌كه‌مانه. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین له‌مباره‌یه‌وه وتووێژ بكه‌ین. وتووێژ له‌و باره‌یه‌وه یانی ته‌سلیم‌بوون به بێ شه‌ڕ و پێندادان.”
هەروەها ژێنراڵ حوسێن سەلامی رایگەیاندووە، کە تا ئێستا وڵاتانی ئورووپا نەبوونەتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەی، ”ئەگەر ببنە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، ئەوا مەودای دوورهاوێژیی مووشەکەکانمان زیاد دەکەین، بۆ گەیشتن بە ئورووپا“.