مامۆستایه‌كی ئایینی خه‌ڵكی شاری پیرانشار و چالاكێكی كرێكاری له سه‌قز له زیندان ئازاد كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ری، چالاكی عەقیدەتی، خه‌ڵكی شاری پیرانشار کە لە ڵایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ماوه‌ی زیاتر له 5 مانگه ڕاگیرابوو، به شێوه‌ی كاتی به دانانی بارمته ئازاد كرا.
مامۆستا محه‌ممه‌د عومه‌ری، ڕۆژی شه‌ممه 20ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له ماڵی خۆ له شاری پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترایه‌وه.
ناوبراو زاوای مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم ئازه‌رینه. مامۆستا عه‌بدولكه‌ریم ئازه‌رین كه ڕۆژی 30 جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ پاش 98 ڕۆژ زیندان كردن ڕۆژی 4 ڕه‌زبه‌ر له زیندان ئازاد كرابوو.
ڕۆژی پێنج شەممە ٢ی سەرماوەز، حوکمی یکساڵ زیندانی تەعزیری مەحموود ساڵحی چالاکی کرێکاری کورد لە لایەن لقی چوار دادگای پێداچوونەوەی پاڕیزگای سنە گۆردرا بە پارە و حوکمی ئازادی ئەو چالاکە کرێکاریە لە سەر بڕیاری لقی چوار دادگای سنە بووە و حوکمەکەش بۆ بەرپرسانی زیندانی شاری سەقز دراوە و دوانێوەڕۆی ڕۆژی ڕابردوو مەحموود ساڵحی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە کرێکارییە کوردە، بەبێ بوونی پارێزەر لە دادگای سەرەتایی سنە، بە تۆمەتی “ئەندامیەتی لە دامەزراوەکانی دژبەری نیزام و پڕوپاگەندە بە دژی نیزام” بە ٩ ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونە بە ساڵێک زیندانی تەعزیری گۆڕدرا.
ئەو چالاکە کرێکارییه، سەرەڕای نەخۆشی دڵ بە هۆی کێشەی گورچیلە دەبێ حەفتەی دوو جار دیالیز بکرێ. ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەر، ئەو چالاکە کرێکارییە بەپێی حوکمی دادگای سنە بە قووڵبەستی لە نەخۆشخانە دیالیز کراوە و بۆ تێپەڕاندنی ساڵێک حوکمی زیندانی تەعزیری بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایەوە.