• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

لە حوجرەوە مەلا ساڵح ڕەبەتی

بەرواری بڵاو کردنەوە 2017/11/24
جۆری بابەت: ئەدەب

لە ساڵی ١٣٠٤ی هەتاوی و لە گوندی شندڕەی سەربە ناوچەی ڕەبەت کورپەلەیەک لە بنەماڵەیەکی وەرزێری ڕەنجکێش و بەشمەینەتدا لە دایک بوو. لەسەر نەریتی ئەو دەمی ناوچەکە و دوای حەوتوویەک لە کۆڕێکی هەژارانەدا ناویان نا ساڵح.

ساڵح کوڕی محەممەدئەمین، وەکوو هەموو منداڵی وەرزێرە بەشخوراوەکان لە ئەوپەڕی بێ ئه‌نوایی و دەسکورتیدا تەمەنی بەرەو ٧_٨ ساڵی هەڵکشا. زۆر ئاساییە له‌ لادێیه‌کانی کوردستانێکی په‌راوێزخراو و گەلێکی ماف پێشێلکراو که‌ نە قوتابخانەی تێدان و نە هیچ دەرەتانێکیش هه‌یه‌ بۆ پێشکەوتن، تاکە ڕێگەی فێربوونی زانست و خوێندنەوە و نووسین، حوجرەکان بن کە ئەویش بۆ هەموو کەس نەدەگونجا.

ساڵح لە خزمەتی مامۆستای گوندەکەیان نرایە بەر خوێندن و فێربوونی پەرتووکە سەرەتاییەکانی زانستی دینی. دوای ئەوەی کە تەمەنی بەرەو ١٠-١٢ ساڵی هەڵکشا، وەک نەریتی فەقێیەتی و بە مەبەستی فێربوون و په‌روه‌رده‌ زیاتر دەستی کرد بە گەڕان بە حوجرەی شار و گوندەکانی کوردستان هه‌تا ئیزنی مه‌لایه‌تیی وه‌رگرت. به‌ڵام مەلا ساڵح هاوکات لەگەڵ چوونەسەرێی ئاستی زانیاری و وشیاریی گه‌لێ پرسیاری له‌سه‌ر نەتەوە و ماف و ئازادی لا درووست دەبوو کە وڵامەکەیان لای هەموو کەسێک دەست ‌نەدەکەوتن. ئەو کات زۆربەی هەرەزۆری ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی ژێکاف و دواتریش حیزبی دیموکرات لە حوجرە و مزگەوتەکاندا سەریان هەڵ دەدا و پەروەردە دەبوون و باوەڕپێکراوترین و پارێزراوترین مەکۆی پێشمەرگە و شۆڕشگێڕەکانیش هەر ئەو شوێنانە بوون.

مەلا ساڵح، بەرەبەرە ئەو کەسانەی دۆزییەوە و لەگەڵیان ئاشنا بوو و به‌ ڕه‌سمی بوو بە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.  مامۆستا مه‌لا ساڵح چ ئەو کات لە حوجرە و چ دوای بوونی بە مامۆستا، وەکوو کادرێکی حیزبی دیموکرات ڕوونکردنەوەی خەڵک و ئاشناکردن بە مافەکانیانی بە ئەرکی سەرشانی خۆی دەزانی و لە هەموو کۆڕ و کۆبوونەوەیەکدا بەجێی ده‌گه‌یاند. مامۆستا بە هۆی ئەوەیکە خەمخۆرێکی ڕاستەقینە و کەسایەتییەکی ڕاستبێژ و مکووڕبوو لە سەر بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەران، ببوو بە خۆشەویستی چین‌ و توێژە جیاجیاکانی کۆمەڵگه‌کەی و ڕێزی لێ دەگیرا، هەروەها وەکوو کادرێکی هەرەچالاکی حیزبی دیموکرات بەنهێنی و ئاشکرا لە هەر شوێنێک بۆی لوابایە تێکۆشانی سیاسی و حیزبیی خۆی ده‌برده‌ پێشێ. مامۆستا لە هەر گوندێک که‌ دەبوو بە بەرنوێژ و وتارخوێن، ئەو گوندە دەبوو بە هەوارگەیەکی حەسانەوە بۆ ڕۆڵە شۆڕشگێڕەکانی گەل.

مامۆستا یەکێک بوو لەو کادرانەی حیزبی دیموکرات کە لە قۆناخی خەباتی چەکداری ساڵەکانی ٤٦_٤٧دا ڕۆڵێکی کارا و بەرچاوی هەبوو لە زانیار گه‌یاندن و داڵدەدان و پشتیوانیکردنی ئەو پۆلە پێشمەرگەیەی دووڕگە ئارامەکەی حەمەڕەزاشایان وەک بوومە‌لەرزەیەک هەژاند. دوای هەرەسهێنان و بە ئامانج نەگەیشتنی ئەو قۆناغە لە خەبات، مامۆستاش خرایە ژێر چاوەدێریی سیخوڕەکانی ساواکەوە و دوای ماوەیەک گیرا و ڕاپێچی پادگانی جەڵدیان له‌ پیرانشار کرا و بۆ ماوەی شەش ساڵ بە توندترین و دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی درا، بەڵام مامۆستا بە خۆڕاگری و ورەبەرزی وەفاداریی خۆی بۆ گەل و نیشتمانەکەی سه‌لماند.

مامۆستا ساڵح شەش ساڵ لە زینداندا توند کرا، به‌ڵام بە چۆکدا نەهات و سەری بۆ دوژمنان نه‌وی نه‌کرد و پاش ئازادبوونی ئەگەرچی دوژمن پێی ‌وابوو بە زیندان و ئەشکەنجە چاوترسێن بووە، بەڵام مامۆستا ئەو جار بە گوڕوتین و ورەیەکی بەرزترەوە لە سەر مافە ڕەواکانی گەلەکەی پێداگرتر ببوو. دەسەڵاتی حەمەڕەزاشا بەخت یاری نەبوو، چونکە گەلانی وەزاڵەهاتووی ژێر دەسەڵاتەکەی لێی ڕاپه‌ڕیبوون و بەو ئاسانییە چاوەدێریی شۆڕشگێڕانی بۆ نەدەکرا. هێشتا ماوەیەکی زۆر بەسەر ئازادبوونیدا تێنەپەڕیبوو کە ناڕەزایەتیی گەلانی ئێران بەرەبەرە دەستی پێکردبوو و مامۆستاش ئەو هەلەی قۆستەوە و وەکوو هەر دڵسۆزێکی‌ دیکه‌ی ئەم گەلە ئەوەی لە دەستی هات بۆ ڕێکخستنەوە و بووژاندنەوەی ڕیزەکانی تەشکیلاتی حیزب و هاندانی چین و توێژەکانی کۆمەڵگه‌ دژی ڕژێمی پاشایەتی، تەنەخی نەکرد.

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕوخانی ڕژێمی پاشایەتی و دەستپێکردنەوەی خەباتی ئاشکرای حیزبی دیموکرات، مامۆستا ساڵح بە هاوکاریی چەند هاوڕێیەکی دیکه‌ی دەستیان به‌سه‌ر بنکەی سەربازیی «دارساوێن»دا گرت و کردیانە بنکەیەکی حیزب.  مامۆستا ساڵح وەکوو بەرپرسی ئه‌منیه‌تی ئەو ناوچەیە هەڵبژێردرا و هەروەها فەرماندەیی پەلێکی پێشمەرگەی پێ سپێردرا و پۆلێک لە کادر و پێشمەرگەی دڵسۆزی لە بنکەی دارساوێن پێگەیاندن.

زۆربەی خەڵکی کوردستان پێیان وابوو کە دوای ڕژێمی دیکتاتۆر و خوێنمژی پاشایەتی، دەرفەتێک بۆ گەلانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە دەڕەخسێ کە داوای مافە ڕەواکانیان بکەن، بەڵام سەد مەخابن کە، گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان بە دەست عەقڵییەتێکی فاشیستی و دواکەوتووی نەگۆڕی داگیرکەرەکانەوە پێوەبووە و بە لاچوونی دەسەڵاتێک یان ڕێژیمێک، پرسی نەتەوەیی نە تەنیا چارەسەر نەبووە، بەڵکوو توندوتیژتر لە پێشوو وه‌ڵامی داوا بەرهەقەکانی ئەو گەلەیان داوەتەوە.

هێشتا ماوەیەکی زۆر لە سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران تێنەپەڕیبوو کە، خومەینی فتوای جیهادی دژی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەرکرد و بە هەموو هێز و توانایانەوە و بە ئەوپەڕی وەحشیگەری و دڕنده‌یی ڕوویان لە کوردستان کرد و قەتڵوعامی خەڵکی بێ تاوانیان دەست پێکرد. حیزبی دیموکراتیش وەکو حیزبێکی بەرپرس، بە ناچار دەستی دایە چەک بۆ به‌رگری لە گەل و نیشتمانەکەی لە بەرانبەر هێزه‌ سه‌رکوتگه‌ره‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، مامۆستاش وەکوو کادرێکی بەوەج و فەرماندەیەکی قارەمان، بێگومان دەبوو بەشداربا لەو شەڕ و بەرەنگاربوونەوەیەدا و ئەویش بەبێ دوودڵی شانبەشانی هاوسەنگەرەکانی دژی داگیرکەران دەجەنگا، مامۆستا چەند جارێک لەو شەڕانەدا بەتوندی بریندار بوو، بەڵام هەر کۆڵی نەدا و درێژەی بە ئەرک و چالاکیەکانی دا.

مامۆستا مەلا ساڵح بە هۆی برینەکانیەوە لاواز ببوو و بە مەبەستی چارەسەر، بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانە مایەوە و دوای وەرگرتنی چارەسەر لە ڕێگەی گەڕانەوەی بۆ سەر ئەرکەکەی لە ڕۆژی ٣١ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٤ کەوتە بۆسەی یەکێک لە هێزە چەکدارە کوردییەکانەوە و لەگەڵ دوو پێشمەرگەی دی کە یەکێکیان کوڕی مامۆستا بوو شەهید کران و تێکه‌ڵ به‌ کاروانی نه‌مران بوون.

ڕۆحیان شاد و ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ.

( لە ژمارەی ٧١٤ی”کوردستان”دا بڵاو بۆتەوە)

بابەتی هاوشێوە

ئەدەب

ناساندنی کتێبی “ئازادی لە هزر و ڕامانی قاسملوودا”

ڕێکەوتی 2022-08-23
ئەدەب

پوورە فاتم و کەزیەی چەرمگ و پەنجەی کاڵی

ڕێکەوتی 2022-08-22
ئەدەب

نەقیزەی دەسەڵات و کۆڵمتی چاکسازی‌خوازان

ڕێکەوتی 2022-08-22

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist