رێکه‌وتی ٣٠ی زهخهڵوهری ١٣٩٦ی هه‌تاوی هەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب ، سه‌ردانی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانیان کرد و، له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی کۆمه‌ڵه به سه‌رپه‌رستی ره‌زا که‌عبی جێگری سکرتێری گشتیی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان به گه‌رمی پێشوازییان لێ‌کرا.
له دیدارێکی گه‌رم و دۆستانه‌دا که نزیک به ٣ کاتژمێری خایاند،لە نێوان حدک و کۆمه‌ڵه مه‌سه‌له سیاسییەکانی په‌یوه‌ندیدار به ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵات و ئێران و کوردستان به یه‌که‌وه تاوتوێی کران.
لەو دیدارەدا له زۆر بوار و ره‌هه‌نددا له سه‌ر زۆر بابه‌ت و مه‌سه‌لەی پێوەندیدار بە کوردستان هەر دوو لایه‌ن خوێندنه‌وه و روانگه و بۆچوونه‌کانیان وه‌ک یه‌ک، یان زۆر له یهکنزیک بوون.
له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هاوکاری هێزه کوردستانییه‌کان له رۆژهەڵاتی کوردستان دوو لایه‌ن بڕوایان وابوو، ئه‌و ڕاده له هاوکارییه که کراوه و تا ڕاده‌یه‌ک بۆته هۆی نزیک بوونه‌وه‌ی زیاتری هێزه‌کان له یه‌کتر و له‌سه‌ر گه‌شه وجموجۆڵ و چالاکی خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان شوێندانه‌ر بووه. به‌ڵام لایەن وابوو کە به هیچ جۆرێک له ئاستی ئه‌رکی حیزبه‌کان و وه‌ڵام به چاوه‌روانی خه‌ڵکی کوردستان و دۆستانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان له کوردستانی رۆژهه‌لات دا ئه‌ژمار ناکرێ.
بۆیه دوو لایه‌ن پێیان وابوو پێویسته هه‌موو هێزه‌کان زۆرتر ئه‌رکدار بن، بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر به ئه‌رکی مێژووی خۆیان هه‌ستن و له‌و پێوه‌ندیدا باس کرا که میکانیزمی هاوکاریی تا ئێستای حیزبه‌کان بۆ هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر، زۆر گونجاو نه‌بووە.بۆیه ئاکامی جێگای په‌سندی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه و بۆ قەربووکردەنەوەشی پێویسته به میکانیزمی تازه‌تر کار بکرێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دوو لایه‌ن به باشیان زانی له رێگای جۆراوجۆره‌وه بۆ گه‌یشتن به گوتار و کاری هاوبەش هاوکاری و هاوفیکری زیاتر بکەن.