یه‌ك له سێی حه‌شیمه‌تی ٨٠ میلیۆنیی ئێران له بواری ئابورییه‌وه چالاكن و نزیك سه‌دی ١٢ی خه‌ڵكی ئه‌و وڵ‌ته بێكارن.
به‌پێچه‌وانه‌ی ئاماره ده‌وڵه‌تییه‌كان، ڕێژه‌ی كرێكارانی بێكاركرا ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژێ له حاڵی به‌رزبوونه‌وه دایه و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هه‌لی پێكهێنان كار له چاو بێكاركرانی خه‌ڵك زۆر كه‌متره.
ئومید عه‌لی پارسا، سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاند كه لە ئاستی ئێران‌دا ته‌نیا ٢٦ میلیۆن و ٩٨٠ هه‌زار كه‌س كاریان هه‌یه و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی كاردان و ٣ میلیۆن و ١٥٦ هه‌زاركه‌سیش هیچ كارێكیان نیه و سه‌رباری كۆمه‌ڵگان.
به قسه‌ی ناوبراو بێجگه له‌و كه‌سانه‌ی كه هیچ كارێكیان نیه، ٢ میلیۆن و ١٤٢ هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش كاری ناته‌واویان هه‌یه. ناوه‌ندی ئاماری ئێران ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له حه‌وتوویه‌كدا كه‌متر له ٤٤ كاتژمێر كاریان هه‌بێ به “كاری ناته‌واویان” ناو ده‌با.
به‌پێی قسه‌كانی پارسا لانیكه‌م ٥ میلیۆن و ٢٩٨ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا بێكارن یان كاره‌كانیان ناته‌واون.
سه‌رۆكی ناوه‌ندی ئاماری ئێران به‌رزترین نرخی بێكاری له گرووپی ته‌مه‌نیی ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ دایه. به واتایه‌كی دیكه سه‌دی ٢٧ی ئه‌و حه‌شیمه‌ته بێكارن.
هه‌روه‌ها له هه‌ر4 لاوی ته‌مه‌ن ١٥ بۆ ٢٩ ساڵ كه‌سێك بێكاره. نرخی بێكاری له‌و گرووپه ته‌مه‌نییه‌دا سه‌دی ٤/٢٤ ڕاگه‌یه‌ندراوه.
ناوه‌ندی ئاماری ئێران هاوینی ئه‌مساڵ نرخی بێكاریی سه‌دی ٧/١١ ڕاگه‌یاند كه به چسه‌ی ناوبراو له چاو به‌هار دابه‌زینی به خۆیه‌وه بینیوه.
ئیسحاق جه‌هانگیری، جێگری یه‌كه‌م سه‌ركۆماری ئێران، مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا ٢ میلیۆن و ١٠٠ هه‌زار هه‌لی كاری نوێ پێكهاتووه.
به قسه‌ی ناوبراو ساڵی ڕابردوو ده‌وڵه‌ت ١ میلیۆن و ٥٠٠ هه‌زار شوغڵی له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵدا و ٦٠٠هه‌زار شوغڵی دیكه له ماوه‌ی ٦ مانگی دووهه‌میشدا پێك هێناوه.
عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری ته‌عاون، كار‌و خۆشبژیویی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێران ڕێژه‌ی پێكهێنانی شۆغڵ له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوو یه‌ك له سێی ئاماری ئیسحاق جه‌هانگیریی ڕاگه‌یاند و گوتی، له ماوه‌ی ٦ مانگی سه‌ره‌تای ساڵی ٩٥نزیك به 700 هه‌زار شوغڵ پێك هاتووه.
شایانی باسه كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران به درێژایی مێژوو هیچ كات ئاماره‌كانی بێكاری و پێكهێنانی هه‌لی كار، تووشبووانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، قوربانیانی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و ته‌نانه‌ت ئێعدام و هه‌موو زیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به ڕاستی و دروستی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و به‌رده‌وام خۆیان لێ بواردوه.