لۆران فابیوس، وەزیری دەرەوەی فەرانسە ڕایگەیاندووە كە كە وڵاتەكەی ڕێككەوتنامەیەك لهگهڵ ئێران قەبووڵ ناكا كە لەودا دەستڕاگەیشتنی پشكێنەران بە گشت ناوهنده نیزامیو ئهتومییهکانی ئێران به تایبهت بنکه نیزامییەكانی تێدا نەگونجێندرابێ.
لوران فابیوس لە كۆبوونهوهی نوێنەرانی پارلمانی وڵاتەكەیدا گوتی: فەرانسە ههر جۆره ڕێككەوتنامەیەک ڕەد دەكاتەوە كە لەودا ڕوون نەكرابێتەوە ئایا ئیمكانی پشكنینی سهرجهم ڕێكخراوەكانی ئێران، وەك ناوهنده نیزامییەكانیش هەیە یان نا؟.
ناوبراو گوتی فەرانسە خوازیاری ڕێككەوتنە، بەڵام نە ئەم ڕێككەوتنەی كە ڕێگە بۆ ئێران خۆش بكا بۆمبی ئەتۆمی دروست بكا، ئەوە هەڵوێستی فەرانسەیە، هەڵوێستێكی سەربەخۆو ئاشتیخوازانە.
ڕاگهیاندنی ئهو قسانه له زمان لۆران فابیوس لە حاڵێك دایە كە ئێرانو وڵاتانی١+٥ بەنیازن تا ڕۆژی ٩ی پووشپەڕ كێشەكانیان یەكلا بكەنەوەو لە سەر پەروەندەی ئەتۆمیی كۆماری ئیسلامی بە ڕێككەوتن بگەن، بەڵام یەكێك لەم مەسەلانەی كە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا تۆختر بۆتەوە پشكنینی ناوەندە نیزامییەكانی ئێرانە، چونكی كاربەدەستانی كۆماری ئیسلامی دهڵێن ئیزنی چاوپێكەوتنی ئەم ناوەندانە بە پشكێنەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی نادەن.
عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامی لە حەوتووی ڕابردوودا گوتبووی: ڕێگە نادەین هیچ پشكێنەرێكی بێگانە چاوی بە ناوەندە نیزامییەكانمان بكەوێ.
شایانی باسە فەرانسە یەكێك لە ئەندامانی هەمیشەیی شوورای ئەمنیەتی كە مافی ڤێتۆی هەیە.