پێشنیوه‌رۆی سێشه‌ممه ٣٠ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ٢١ی نۆڤامبری ٢٠١٧) شاندێکی پارتی یه‌کێتی دێمۆکراتی کورد به سه‌رپه‌رستی مه‌حمود محه‌ممه‌د ( ابو صابر ) نوێنه‌ری پارته‌که له هه‌رێمی کوردستان، سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێریان کرد و له لایه‌ن هه‌یئه‌تێکی نوێنه‌رایه‌تیی حیزب پێکهاتوو له ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی یه‌وه ، پێشوازییان لێ‌کرا.
سه‌ره‌تا ئه‌بوو سابیر به بۆنه‌ی کاره‌ساته بوومه‌له‌رزه‌که‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پرسه و هاوده‌ردی پارته‌که‌یان به حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و به تایبه‌ت خه‌ڵکی لێقه‌وماوی ناوچه‌کانی کرماشان و ئیلام ، راگه‌یاند و هیوای چاک بوونه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵکی بریندار‌و ئازارپێگهیشتوو خواست.
دواتریش بارودۆخی کوردستان وبه تایبه‌ت چه‌ندوچۆنیی ئاڵوگۆره‌کانی پێوه‌ندیدار به باشوری کوردستان و ناوچه‌که هاته به‌ر باس و خوێندنه‌وه‌ی بۆ کرا.
له کۆتاییدا دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و پارتی یه‌کیەتیی دێموکراتی کورد له سووریه چۆنیه‌تی ڕێکاری خۆده‌ربازکردنی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان له‌و هه‌لومه‌رجه سه‌خته نادڵخوازهدا، پێکه‌وه تاوتوێی کرد و له‌و پێوه‌ندییه‌شدا، فاکته‌ری سه‌ره‌کی رێگا چاره‌کانیان له کۆده‌نگی و یه‌کریزیی ماڵی کوردی‌یان بە پێویست زانی.