كاربه‌ده‌ستانی كۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌ب له هه‌مبه‌ر بهرتهسككردنهوهكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كارانهوهیان له خۆیان نیشان دا.
سپای پاسداران له هه‌واڵده‌ریی “فارس”ی خۆیان به‌یاننامه‌ی یه‌كیه‌تیی عه‌ره‌بیان به بێ نرخی زانی و گوتیان به شێوه‌ی ئامانجدار دژی كۆماری ئیسیلامی نووسراوه. ئه‌حمه‌د به‌بوو غێت، له به‌یاننامه‌یه‌دا ده‌ڵێ، قسه دوژمنكارانه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران مه‌حكوم ده‌كه‌م و ئه‌و وڵاته ده‌بێ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی له وڵاتی یه‌مه‌ن كه‌م بكاته‌وه و هه‌روه‌ها گوتی، كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێو وڵاتانی عه‌ره‌بی متمانه‌ی نه‌ماوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران له ته‌سنیم ده‌ڵێ، “ئه‌و به‌یاننامه‌یه بێ بنه‌مایه و هیچ نرخێكی بۆ ئێمه نیه.”
هه‌روه‌ها “ڕۆژنامه‌ی ئێران”ی سه‌ربه ده‌وڵه‌تی ڕۆحانی ده‌نووسێ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستان پێداگریی كردووه كه له هه‌مبه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران سه‌برم ته‌واو بووه. مانای ئه‌و قسه‌یه ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ دژی ئه ولاته هه‌ڵوێست بگرین.
هه‌ر له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ قسه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كیه‌تی عه‌ه‌رب له قاهیره، ڕاگه‌یه‌نه‌كانی سه‌ربه حه‌سه‌ن ڕۆحانی به شێوه‌ی ئامانجدار ڕوو به باند و جه‌ناحی نێوخۆی وڵات واته كه‌یهانی خامنه‌یی ده‌نووسێ، سكرتێری گشتیی یه‌كیه‌تی عه‌ره‌ب له سه‌ره‌تای قسه‌كانیدا وێڕای ئاماژه به تیتری هێرشی مووشه‌كی بۆسه‌ر ئیمارات و پێته‌ختی وڵاتانی عه‌ره‌ب گوتی، ئه‌و هێرشانه له‌لایه‌ن میلیشیانی سه‌ربه ئێرانی به مه‌ترسیداری زانی.