• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

دەوڵەتی ڕووحانی بەشوێن بڕینی یارانە لە ٦ میلیۆن كەسی دیكەیه‌

بەرواری بڵاو کردنەوە 2015/05/28
جۆری بابەت: ئێران

ڕاوێژكاری سەركۆماری ئێران، باسی لە پەسندكرانی ئاییننامەی بڕینی یارانە لە كەسانی پڕداهات كردوە‌و ده‌ڵێ ئامانجی دەوڵەت سڕینەوەی ناوی ٦ میلیۆن كەس لە لیستەی یارانەكانە.
مۆحسێن بەهرامی، ڕاوێژكاری سەركۆماری ئێران ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی جۆزەردان ڕایگەیاند كە دەوڵەت بە پەسندكرانی ئاییننامەی جێبەجیكردنی خاڵی ٢٠ی قانوونی بوودجە، چەند خاڵێكی دیکه‌ی بۆ بڕینی یارانە لە كەسانی پڕداهات دیاری كردوە.
بەهرامی وێڕای ئاماژە بە ئامانجدار بوونی دەوڵەت بۆ بڕینی یارانە لە ٦ میلیۆن كەس، گوتی: جێبەجێكردنی ئەم گەڵاڵەیە تایبەت بە قۆناغێكی دیاریكراو نییەو بە سەرنجدان بەم ٩ مانگەی كە تا كۆتایی ساڵ ماوە، دەوڵەت بە باشی دەزانێ كە پەلە بكاو پارەیەكی كەمتر بۆ یارانە خەرج بكا.
بەپێی ڕاپۆرتەكان، پرۆسەی سڕینەوەی ناوی كەسانی پڕداهات لە لیستەی یارانەكان، لە لایەن وەزارەتی تەعاون، كار و خۆشبژێویی كۆمەلایەتیی دەستی پێ كردوە. لە لایەكی دیكەشەوە، هەواڵدەریی ئیسنا ڕۆژی ٥ی جۆزەردان باسی لەوە كردووە كە هه‌بوونی شوغڵ، ماشێن، معامه‌لەکردن‌و هه‌بوونی مڵک‌و دارایی، لە پێوەرەكانی بڕینی یارانە لە خەڵكن. بەم حاڵەش، كاربەدەستانی دەوڵەتی ڕووحانی ئاماری جیاجیایان لە بابەت ئەم كەسانەی كە ناوەكانیان ڕەش كراوەتەوە، ڕاگەیاندووە.
ڕۆژی ٦ی بانەمەڕ، عەلی ڕەبیعی وەزیری تەعاون، كار و خۆشبژێویی كۆمەڵایەتیی ئێران باسی لە بڕینی یارانە لە ٢٠٠ هەزار كەس كردبوو، بەڵام ٥ ڕۆژ بەر لەم ڕێكەوتە، محەممەدباقر نۆبەخت، وتەبێژی دەوڵەت پێداگری كردبوو كە یارانەیان لە هیچ گرووپێك نەبڕیوە.
پێشتریش مستەفا ئەفزەلی فەرد، وتەبێژی كۆمیسیۆنی ئەسڵی ٩٠ی مەجلیس، لە مانگی پووشپەڕی ٩٣، لە ڕاپۆرتی ئەم كۆمیسیۆنەدا باسی لە سەرپێچییەكانی دەوڵەتەكانی دەیەم‌و یازدەیەم لە بابەت جێبەجی كردنی قانوونی ئامانجدار كردنی یارانەكان كردبوو.
بەم حاڵەش كۆمیسیۆنی بەرنامە و بوودجەی مەجلیسی ئێران ڕۆژی ١٦ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێكدا پەردەی لەسەر لادانەكانی دەوڵەتی ڕووحانی لە جێبەجێ كردنی ئەم قانوونە لە ماوەی ٦ مانگەی سەرەتای ساڵی ٩٣ لادابوو و ئەم لادانانەی بە نەبڕینی یارانە لە توێژی پڕداهات و پێنەدرانی یارانەی یارمەتی كردن بە بەرهەم هێنان ڕاگەیاندبوو.

بابەتی هاوشێوە

ئێران

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30
ئێران

دەسبەسەرکردنی شارۆمەندێکی ئاڵمانی لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە

ڕێکەوتی 2022-08-29

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist