دوانیوه‌رۆی یه‌کشه‌ممه ٢٨ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ١٩ ی نۆڤامبری ٢٠١٧ ) شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزب ، سه‌ردانی حیزبی دێمۆکراتی بێت نه‌هرینی له هه‌ولێر کرد و له لایه‌ن شاندێکی حیزبی دێمۆکراتی بێت نههرینەوە، به سه‌رپه‌رستی رۆمیۆ هه‌کاری سکرتێری گشتیی حیزبه‌که‌وه، پێشوازییان لێ کرا.
له‌و چاوپێکه‌وتنه دۆستانه‌یه دا، سه‌ره‌تا بارودۆخی هه‌ستیار و ئاڵۆزی کوردستان و ناوچه‌که و به تایبه‌ت دوایین گۆرانکارییه‌کانی باشووری کوردستان و لێکه‌وته‌کانی و هه‌ر وه‌ها پێشهات و هاوکێشه چاوه‌روان نه‌کراوه‌کانی هه‌رێمی و رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست و رۆڵ و نه‌خشی وڵاتانی زلهێزی ناوچه‌یی و جیهانی له راستای خه‌تدان به چه‌ندوچۆنیی هاوکێشه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست هاتنه به‌ر باس و قسه‌وباسیان له سه‌ر کرا.
له به‌شێکی دیکه دا دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی بێت نه‌هرین، باسیان له رێکاره‌کانی پته‌وتر کردنی پێوه‌ندی نێوان دوو حیزب و هه‌ر وه‌ها پاراستنی پێوه‌ندیی نێوان گه‌لی کورد و ئاسۆری و به گشتی کریستیان له باوشور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرده‌وه.
له کۆتایی دا رۆمیۆ هه‌کاری له رێگای حیزبی دێمۆکراتی کوردستانه‌وه، پرسه‌و هاوده‌ردی خۆی و حیزبی دێمۆکراتی بێت نه‌هرین و گه‌لی ئاسۆری ، به خه‌ڵکی لێقه‌وماوی بوومه‌له‌رزه لێدراوی خه‌ڵکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، راگه‌یه‌یاند.