پێشنیوه‌رۆی یه‌کشه‌ممه ٢٨ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ١٩ ی نۆڤامبری ٢٠١٧ ) شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولودی سکرتێری گشتیی حیزب سه‌ردانی پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان له هه‌ولێر کرد و له لایه‌ن شاندێکی پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان به سه‌رپه‌رستی باپیر کامه‌لا سکرتێری گشتیی پارته‌که‌وه ، پێشوازییان لێ کرا.
له‌و دانیشتنه دۆستانه‌یه دا دوو لایه‌نی به‌شدار، دوایین گۆرانکاری ناوچه و کوردستانیان هێنایه به‌ر باس و پێکه‌وه ئاڵوگۆری بیروڕایان له سه‌ر کرد.
بابه‌تێکی دیکه دیداره‌که، چۆنیه‌تیی تاوتوێی کردنی پێشهات و هاوکێشه‌کانی داهاتووی کوردستان و ناوچه‌که و به تایبه‌ت باشور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ستیاری دۆخی ئێستا و رۆڵی وڵاتانی زلهێزی ناوچه و جیهان و کارییگهرییهکانیان له سه‌ر پرسی کورد و هه‌ر وه‌ها که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌رفه‌ته‌کان له پێناو پرسی کورد دا بوو.
له کۆتایی دا ،دوو لایه‌نی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان و پارتی کرێکاران و ره‌نجده‌رانی کوردستان، پێداگرییان له سه‌ر یه‌کریزی نێوماڵێی کورد له راستای وه‌دیهێنانی ویست و ئامانجه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دا کرده‌وه.