رۆژی ١٨ی نوامبر یەکەمین کۆنفرانسی شۆرای دێموکراسیخوازانی ئێران لە شاری کۆڵنی ئاڵـمان بە بەشداری ژمارێکی بەرچاو لە نوێنەری حیزب و رێکخراوەکانی ئۆپۆزسیونی سەر بە نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێران و هەروەها ژمارێک کەسایەتیی سیاسی پێکهات.
سەرەتا لەلایەن بەڕێوەبەری بەرنامە خاتوون سەیران بایزیدی بەخێر هاتنی بەشدار بووان کرا.
پاشان بۆ رێز گرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی خولەکێک بێدەنگی راگەیاندرا .و لەلایەن کۆنفرانسەوە بەبۆنەی کارەساتی بوومەلەرزەکە ئەم دواییانەیی کرماشان و سەرپێڵیزەهاب سەرەخۆشی لە زیان وێکەوتوانی کارەساتەکە کرد .
دوای پەیماننامەی شۆرای دێموکراسیخوازانی ئێران لەلایەن خالید حەسەنپوور ئەندامی رێبەری حیزب بۆ بەشداران خوێندراێەوە .
لە پەیماننامەکەدا کە هەشت خاڵی لە خۆ گرتبوو، وێڕای ئەوەی کە پێ لەسەر گۆڕان و تێپەڕین لە نیزامی کۆماری ئیسلامی داگرتبوو، دانی بە فرەنەتەوەبوونی ئێران و هەروەها سیستەمێکی فیدراڵی بۆ ئێران دانابوو، جەختی لەسەر مافی ژنان، مافی مرۆڤ و شێوەکانی خەباتی گونجاو لەگەڵ بارودۆخی ئەمرۆیی ئێران کردبوو .
دواتر نۆرە گەیشتە پانێلی یەکەم کە لە نەفەری یەکەمی رێکخراوە سیاسییەکان پێکهات و بریتی بوون لە؛
دوکتور زیاسەدرالئەشرافی ( رێکخراوی سیاسیی فەرهنگی ئازەربایجان ) خالێد عەزیزی( حیزبی دێموکراتی کوردستان) دوکتور کەریم عەبدیان ( حیزبی تەزامنی ئەهواز ) ناسر بولیدەای ( حزبی خەڵکی بەلووچستان ) عەبباس خورسەندی ( بەرەی دێموکراتیکی ئێران ) عەزیز دادیار (یەکێتی بەرەی بەلووچستان ) محەممەد میسری ( کۆمەڵە )
خالید عەزیزی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حدک لە سەرتای قسەکانیدا دەستخۆشی لە پێکهێنەرانی شورای دێموکراسیخوازان کرد و تیشکی خستە سەر ئەوە کە کۆماریئیسلامی هەتا ئیستاش لەسەرکارە، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بەدیلێکی کاریگەر و لەو پیوەندیەدا باسی ئەوەی کرد کە تەنیا ئۆپۆزیسیون بوون گرینگ و هوونەر نێە بەڵکو بوون بە ئالترناتیڤ و ئادرەس گرینگە.
لە درێژەی قسەکانیدا عەزیزی لەسەر شێوە خەباتێ گونجاو سەردەمیانە بەرامبەر بە رێژیم پێداگری کرت و لەو بارەوە جەختی لەسەر شێوازە جۆراوجۆرەکانی خەبات و گونجاو ، لەگەڵ هەلومەرجی ئیستا کرد .
لە کۆتایدا سەرکەوتنی یەکیەتی بە کردەوەی هێزەکانی نێو شۆرای بە لێکدانەوەی دروست و واقعبینانە لە هەلومەرج و خەباتی دروست بۆ پێکهێنانی ئادرسێکی دروست و بە هیز بەستەوە .
پانێلی دوەیەمیش کە بە بیروڕا گۆڕێنەوەی کەسایەتییە سیاسییەکان و نوێنەری رێکخراوەکان بەم جۆرە بەڕێوەچوو؛
خانمی ناهیدە بەهمەنی کۆمەڵە، خانمی سیلابی حیزبی تزامنی ئەهواز، دوکتور ناهید حوسێنی، دوکتور گوڵموراد مرادی، تاهیر برهوون، یاسین ئەهوازی سەربە تەزامنی ئەهواز .
پانێلی سێهەمیش بە بەشداریی هەشت کەس لە چاڵاکانی سیاسی و بواری مافی مرۆڤ بە باس کردن لەسەر پرسی دێموکراسی و مافە نەتەوەییەکان کۆتایی پێهات.
بەشی کۆتایی کۆنفرانسەکە تەرخان کرابوو بۆ بریارنامەی کۆنفرانس کە بە دوو زمانی فارسی و ئینگلیزی ئامادەکرابوو و لەلایەن سەعید تاجداری و کەریم عەبدیان خوێندرایەوە .