وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین گرووپێكی تیرۆریستیی سه‌ربه سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی له وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا كرد. ئه‌و گرووپه له‌لایه‌ن سپای پاسدارانه‌وه ڕاهێنانیان بۆ كراوه و ته‌نانه‌ت له بواری ماڵیشه‌وه یارمه‌تییان پێده‌گا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سكای نیوز، ڕۆژی ڕابردوو گرووپێكی تیرۆریستی له كاتی هه‌وڵێكی تیرۆریستی‌دا كه قه‌راربوو باسێك بته‌قێننه‌وه كه‌سێكیان ده‌سبه‌سه‌ركرا و ئه‌وانی دیكه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی ئێرانیان ڕایانكردووه.
به قسه‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه به ده‌سبه‌سه‌ركردنی كه‌سێكیان ئه‌و گرووپه هه‌ڵوه‌شایه‌وه به‌شی هه‌ره زۆریان بۆ ئێران گه‌ڕانه‌وه.
ژێنراڵ تارق بێن حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌منیه‌تی گشتیی وڵاتی به‌حره‌ین گوتی، له‌قاودانی و ئاشكراكردنی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له حاڵێكدابوو كه كۆماری ئیسلامی به‌رده‌وام له ناوچه خه‌ریكی كاری تێكده‌رانه‌یه و ئه‌و گرووپه‌شی به مه‌به‌ستی هێرشكردنه‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئه‌و وڵاته ئاماده كردبوو و له به‌رنامه‌شیاندا هه‌بووه كه ٣ لووله‌ی نه‌وتی ئه‌و وڵاته بته‌قێننه‌وه.
له‌و گرووپه چه‌ند كه‌سیان تایبه‌ت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و هاوكات ئاماده‌كردنی بۆمب دیاری كردبوو.
ڕێژیمی ئێران ته‌نیا به پشتیوانیكردنی ماڵی و نیزامی ڕازی نیه و له‌و وڵاتانه كه‌سانێك باردێنێ كه عه‌مه‌لیاتی خۆكوژیی مه‌ترسیدار دژی كاربه‌ده‌ستان و خه‌ڵكی بێتاوانی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته ئه‌منیه‌تییه‌ی به‌حره‌ین گوتی، ئه‌ندامانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له ناوه‌نده نیزامییه‌كانی سپای پاسداران له ئێران ڕاهێنانیان بۆ كرابوو و له هه‌موو بواره‌كانی ته‌قینه‌وه‌ی چه‌كۆچۆڵ شاره‌زایی ته‌واویان پێ‌درابوو.
شایانی باسه ئه‌وه یه‌كه‌م‌جار نیه كۆماری ئیسلامیی ئێران گرووپ و تاقمی تیرۆریستیی له وڵاتانی ناوچه‌دا لێ ئاشكرا ده‌بێ. چاودێرانی سیاسی و نیزامیی ئه‌و وڵاته به له‌قاودانی ئه‌و گرووپه سه‌ریان سووڕ نه‌ما، چونكه پێشتریش وه‌ها گرووپێك له‌و وڵاته ده‌سبه‌سه‌ركراون.