نوێنەری كرماشان لە مەجلیس ده‌ڵێ بە بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین فشاری زیاتر دەخرێتە سەر خەڵك، بەڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا دەوڵەت بۆ گرانكردنی نرخی بێنزین تەواو دەستی ئاوەڵا بوو.
سەید سەعید حەیدەری، نوێنەری خەڵكی كرماشان ده‌ڵێ دەوڵەت به‌پێی ئه‌و ده‌ست ئاوه‌ڵاییه‌ی مه‌جلیس پێی‌دابوو، دەیتوانی نرخی هەر لیتر بێنزین تا٢١٠٠ تمەن بباته سه‌رێ‌و تەنانەت بیگەیەنێتە ٢٧٠٠ تمەنیش.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بە بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین بۆ لیتری ١٠٠ تمەن، گوتی: ئەم نرخە، دوایین قیمەتە كە بۆ بێنزین دیاری كراوە‌و ئاڵوگۆڕی بەسەردا ناهێنن.
حەیدەری وێڕای ئاماژە بەوەی ناكرێ حاشا لەوە بكەن كە بە گرانكردنی نرخی بێنزین فشاری زیاتر بۆ خەڵك دێ، گوتی دەبێ لە گه‌ڵ بەرزكردنەوەی نرخی بێنزین، چاوەدێرییەكانیش چڕتر بكەنەوە تا قیمەتی كرێ تاكسی‌و نرخی گواستنەوەش لەسەر خەڵك زیاد نەكەن.
قسەكانی نوێنەری كرماشان لە بابەت چاوەدێریی كردنی زیاتر لە حاڵێك دایە كە هه‌میشه به گرانبوونی نرخی سوته‌مه‌نی له ئێراننرخی هه‌موو کاڵاو خزمه‌تگوزارییه‌کان چۆته سه‌رێ‌و هەر لە ئێستاوە بەرزبوونەوەی نرخی بێنزین بۆتە هۆی گرانبوونی ڕێژه‌یی نرخی كاڵا سەرەكییەكان.