دوا نیوهرۆیی رۆژی چوار شه‌ممه ٢٤ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ١٥ ی نۆڤامبری٢٠١٧ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزب ، سه‌ردانی بزووتنه‌وه‌ی دێمۆکراتی گه‌لی کوردستانی کرد و له لایه‌ن شادنێکی بزووتنه‌وه به سه‌رپه‌رستی خدر ڕوسی سکرتێری گشتیی بزووتنەوەی دێموکراتیکی گەلی کوردستانەوە ، پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا دوو لایه‌ن دوا گۆرانکارییه‌کانی پێوه‌ندیدار به پرسی کوردیان له باشوری کوردستان هێنایه به‌ر باس و پێکه‌وه به وردی تاوتوێی ڕووداوەکانی ئەم دواییانەی باشووری کوردستانیان کرد و له‌و نێوه‌ش دا ئاماژه به چۆنیه‌تیی و هۆکاری به‌تایبه‌ت فاکته‌ره نێوخۆیی و ناوچه‌یی و جیهانییه‌کانی پێوه‌ندیدار به هاوکێشه‌کانی باشووری کوردستان هاته گۆرێ و له‌و به‌ینه‌شدا رۆڵی هۆکاری نێوخۆیی وله نێو ئه‌واندا لاوازیی کۆده‌نگی و یه‌کریزی نێو ماڵێی کورد به هۆکارێکی سه‌ره‌کی باسی لێ‌کرا.
له کۆتایی دانیشتنه‌که‌دا، دوو لایه‌نی حیزبی دێموکراتی کوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دێموکراتی گه‌لی کوردستان ، پێویستیی کۆده‌نگی و هاوکاری و هاودەنگی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستانیان له هه‌لومه‌رجی وا هه‌ستیار و ئاڵۆزی کوردستان و ناوچەکەدا به ئه‌رکێکی گرینگی نه‌ته‌وه‌یی درایه قه‌ڵه‌م.