پێشنیوه‌رۆی پێنج شه‌ممه ٢٥ ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ١٦ ی نۆڤامبری٢٠١٧ ) شاندێکی نوێنه‌رایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی کوردی سوریه له هه‌رێمی کوردستان به سه‌رپه‌رستی نه‌واف ره‌شید سه‌ردانی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێر یان کرد و، له لایه‌ن ئیبراهیم زێوه‌یی و ئامانج زیبایی راد ، پێشوازییان لێ کرا.
سه‌ره‌تا نواف رشید سه‌رۆکی نوێنه‌رایه‌تیی ( ئه.نه.که.سه ) له هه‌رێمی کوردستان له رێگای حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه هاوده‌ردی و سه‌ره‌خۆشی خۆیان به خه‌ڵکی لێقه‌وماوی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و به تایبه‌ت پارێزگای کرماشان راگه‌یه‌ند و هیوای ساغی و سڵامه‌تیان بۆ بنه‌ماڵه‌ی کۆستکهوتووانی کاره‌ساته‌که‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان خواست.
دواتریش دوو لایه‌ن دوایین پێشهات و رووداوه‌کانی باشوری کوردستان و ناوچه و به گشتی پرسی کورد یان پێکه‌وه تاوتوێی کرد و باسیان له چه‌ندوچۆنی رێکاره‌کانی تێپه‌ڕین له‌و دۆخه هاستیارهی نێو کوردستان کرد و له‌و بارەوە پێداگری له سه‌ر کۆده‌نگی، هاوکاری و یه‌کریزیی نێو ماڵی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی کوردستان کرایه‌وه.