بڕیاری دەستبەسەر كرانی مەحموود ساڵحی، چالاكی كرێكاری، تا كۆتایی مانگی جۆزەردان درێژ كرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی كۆڕی چالاكانی مافەكانی مرۆڤ لە ئێران، هاوكات لەگەڵ گواستنەوەی پەروەندەی ئەم چالاكە كرێكارییە لە لقی ٥ بۆ لقی ٤ی دادسەرای سنە، بڕیاری دەستبەسەركرانی ناوبراو تا ڕۆژی ٣١ی جۆزەردان درێژ كراوەتەوە.
بنەماڵەی ساڵحی ڕۆژی ڕابردوو لە كاتی سەردان بۆ دادسەرای سنە، لهم بابهته ئاگادار كراونەتەوە.
سەرەتا لە لایەن لقی ٥ی دادسەرای شۆڕش لە شاری سنە بڕیار درابوو مەحموود ساڵحی بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ دەستبەسەر بكرێ. ناوبراو لە پێوەندییەكی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەكەی گوتبووی كە زۆربەی لێكۆڵینەوەكان له ناوبراو لەسەر چالاكییە كرێكارییەكانو بە شێوەیەكی ڕوون و ئاشكرا لەسەر چالاكییئهو لە كۆمیتەی هاوئاهەنگیی بۆ یارمەتیدان بە پێكهێنانی ڕێكخراوە كرێكارییەكان بووه.
شایانی باسە كە مەحموود ساڵحی ڕۆژی سێشەممە ٨ی بانەمەڕو، لە بەربەرەی ڕۆژی جیهانیی كرێكاردا، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەكان لە ماڵە خۆیدا دەستبەسەر كرا.