لە درێژەی بەهاناچوونی خەڵکی شارو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ لێقەوماوانی پارێزگای کرماشانی خەڵکی شاری شنۆ بە دەستپێشخەریی چالاکانی مەدەنی ئەوشارە کاروانێک کەلوپەل وپێداویستییان بۆ پاریزگای کرماشان نارد.
هەرەوەزی مرۆڤدۆستانەوە کوردانەی خەڵکی شاری شنۆ و هاوشان لەگەل شاروگوندەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان باس لە خەمخۆریی و ئاستی بەرزی شعووری نەتەوایەتیی خەڵکی کوردستان دەکا و بۆتە هۆی خۆشحاڵی خەڵکی لێقەوماوی پارێزگای کرماشان کە لە کەمیی خزمەتگوزاریی دەوڵەت، خەڵکی کوردستان بەهەموو توانای مرۆیی و ماددییەوە بەدەنگیانەوە چوون.
ئەمرۆ بەرەبەیانیی پێنچشەممە ٢٥ی خەزەڵوەر کاروانی یارمەتی شارەکانی شنۆ پیرانشار و سەقز و مەهاباد کە بریتی بوون لە پەنجا ماشینی بارهەڵگر گەیشتنە شارەکانی سەرپێڵ و داڵاهۆ.
شایانی باسە بە پێی هەواڵێک دیکە کۆڵبەرانی سەرسنوورەکانی پیرانشار و سەردەشت سەرەڕای ئەوەی کە خۆیان لە چینی کەم داهاتن، دوێنێ و ئەمرۆ یارمەتیی ماددی خۆیانیان پێشکەش بە خەڵکی لێقەوماوی کرماشان کرد.