پێشنیوه‌رۆی رۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٦ ( ١٥ ی نۆڤامبری ٢٠١٧ ) هه‌یئه‌تێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان به سه‌رپه‌رستی مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حدک ، سه‌ردانی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان له هه‌ولێری کرد و له لایه‌ن شاندێکی ئه‌وانه‌وه به‌سه‌رپه‌رستی غه‌فوور مه‌خمووری سکرتێری گشتیی یه‌کیەتیی دێموکراتی کوردستانەوە پێشوازییان لێ‌کرا.
له‌و دانیشتنه دوو قووڵییهدا سەبارەت بە باردۆخی ئێستاکەی باشوری کوردستان و چه‌ندوچۆنیی رووداو‌و هاوکێشه‌کانی ئه‌مدواییانه‌ی باشوری کوردستان جەختی لە سه‌ر کرا و هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا، ئاماژه به هۆکاره‌کانی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانە و چۆنیه‌تی خۆده‌ربازکردن له دهرئهنجانه نه‌رێنییه‌کانی ئه‌م دۆخه و ڕووبەروو بوونەوە لەگەڵ هەرچەشنە ئەگەرێک ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.
بابه‌تێکی دیکه‌ی دانیشتنه‌که، بارودۆخی ههستیارو پڕله قه‌یرانی ناوچه‌که و به گشتی پرسی کورد له هه‌موو پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و به‌تایبه‌ت چه‌ندوچۆنی ته‌عامول و پێوه‌ندییه‌کانی نێوان حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کانی چوار پارچه‌ی کوردستان و چۆنیه‌تی پێکهێنانی هاودەنگی و کۆده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی له سه‌ر بنه‌مای ئوسولێکی دیاریکراوی نه‌ته‌وه‌یی به له‌به‌ر چاوگرتنی به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و ستراتیژییه‌کانی کورد بوو.
له ته‌وه‌ری کۆتایی دا دوو لایه‌ن باسیان له کار‌و خه‌باتی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کرد و سکرتێری گشتی یه‌کیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان هاوسۆزی و پشتیوانی خۆی و سه‌رکردایه‌تی ئەو حیزبەی بۆ خه‌بات و به‌رخۆدانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، راگه‌یاند و له‌و پێوەندیەشدا شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستان سپاس و پێزانینی خۆیان به‌رامبه‌ر به هه‌ڵوێسته نه‌تەوه‌یی و نیشتمانییه‌کانی سکرتێری گشتی یەکیەتیی نه‌ته‌وه‌یی دێموکراتی کوردستان ، ده‌ربڕی.