ئەندامێکی پێشووی حیزبی دێموکرات بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
حامید کەلهوڕ، ئەندامی پێشووی حیزبی دێموکرات و خەلکی ئاوایی قشڵاخ لە ناوچەی خورخورەی سەقز رۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەر بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە ماڵئاوای لە ژیان کرد.
ناوبراو لە دەیەی شەست بە تایبەت ٦٢ تا ٦٥ ی هەتاوی یەکێک بوو لە ئەندامە چالاک و هەڵسووڕەکانی حیزب و چەندین کار و مەئمووریەتی حیزبی لە ئەستەمترین کاتەکاندا ڕاپەڕاندوە،
جێیوەبیر هێنانەوەیە حامێد کەلهوڕ ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی بە هۆی چەند بەڵگەیەک کە بە دەستی ناوەندە ئەمنیەتییەکان کەوتبوو، ڕاپێجی زیندانی دەکرێ و بەڵام بەهۆی ئەوەی تۆمەتی وەپاڵ خراوی نەسەلمێندرا و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێرای پێشکەش کردنی پرسەو سەرەخۆشی بە بنەماڵە و کەسوکاری هاوڕێ حامید کەلهوڕ، خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.