ڕێژیمی ئێران بە مەبەستی كاولكردنی شاری ڕۆمادی، ١٠٠ مووشەكی سكادی بۆ عێراق ناردوە.
سەرچاوە ئاگادارەكان لە بەغداوە، ڕۆژی سێشەممە ٥ی جۆزەردان ئاشكرایان كرد كە، فەرماندە پلەبەرزەكانی سپای پاسدارانی ئێرانو شێوە نیزامییانی ناسراو بە “حەشدی شەعبی” له ژێر فەرماندهیی هادی العامری، لە كۆبوونەوەیەكی نائاشكرا لە بەغدا پێتەختی عێراق لەسەر ئەوە ڕێك كەوتن كە سپای پاسداران١٠٠ مووشەكی سكاد ڕادەستی حەشدی شەعبی بكا، تا بەم مووشەكانە شاری ڕۆمادی تێك بڕووخێنن.
ئهو ههوڵانه له حاڵێک دایه که لە حەوتووی ڕابردوودا شاری ڕۆمادی كەوتە بەر دەستی گڕووپی داعشەوە، بەڵام لهگهڵ ئهوهشدا و تا ئێستاش كۆمەڵێكی زۆر لە خەڵكی مەدەنی لەم شارەدا ماونەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپهڕی عێراقیی “ئەسوات حرە” گەلاڵەی گواستنەوەی ئەم مووشەكانە لە ئێران ڕا بەرەو ناوچەیەكی بەغداو پاشان گواستنەوەیان بۆ ناوچەی “النخیب” لە دەروبەری كەربەلا، لە لایەن كۆمەڵێك لە ئەفسەرەكانی سپای پاسداران داڕێژراوە. ئەم سەرچاوانە هەروەها ئاشكرایان كردووە كە لە ئێستاوە كۆمەڵێك لەم مووشەكانە گهیوهته هێزەكانی حەشدی شەعبی.
ئەم سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە، فەرماندە پلەبەرزەكانی سپای پاسدارانی ئێران بەنیازن بەم مووشەكانە هەموو شاری ڕۆمادی بەم خەڵكەوە كە لەو شارەدا ماونەتەوە، تهختی زهوی بکهن.
شایانی باسە لە ڕەوتی تێكهەڵچوونەكانی شاری تكریتدا كۆمەڵێكی زۆر لە میلیشیاکانی حەشدی شەعبی تێداچوون، ئەم هێزانە بەبێ یارمەتی وەرگرتن لە هێزە ئاسمانییهکانی ئامریكاو عەشیرهکانی عەرەبی سوننیی ناوچەكە نەیاندەتوانی شاری تکریت لە چنگی گرووپی تێرۆریستیی داعش ڕزگار بكەن.