هه‌یئه‌تێكی مه‌کته‌بی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستان سه‌ردانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی کرد.
نیوه‌ڕۆی رۆژی دوو شه‌ممه ١٣ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی، هه‌یئه‌تێكی حیزبی شیوعیی کوردستان پێکهاتوو له به‌ڕێزان ئه‌بوو تارا و ئه‌بوو کاروان ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌و حیزبه و چه‌ند هه‌ڤاڵێکی دیکه‌یان سه‌ردانی سکرتاریای حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان کرد و له‌لایه‌ن هه‌یئه‌تێكی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به سه‌رپه‌رستیی کاک مسته‌فا مه‌ولوودی سکرتێری گشتیی حیزبه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازییان لێ کرا.
مه‌به‌ست له‌م چاوپێكه‌وتنه، وێڕای نوێكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی و دۆستایه‌تیی نێوان دوو لایه‌ن، هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی نوێی باشووری کوردستان و کاریگه‌ریی رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کان له‌سه‌ر دۆخی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتی بوو.
له‌م دیداره‌دا هه‌ردوولا دۆستایه‌تیی مێژوویی و پته‌وی نێوان حیزبی دێموکڕات و حیزبی شیوعیان به‌رز نرخاند و پێیان وابوو لێکگه‌یشتن و خه‌مخۆری هاوبه‌شی نێوان هێزه‌کانی پارچه جیاجیاکانی کوردستان پێویسته ببێته هه‌وێن و هانده‌ری یه‌کریزی و یه‌کگرتوویی نێوماڵی کورد به گشتی.
له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌یئه‌ته‌کانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان به وردی سه‌باره‌ت به رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی باشووری کوردستان و پێوه‌ندی و کارتێکه‌رییه‌کانی له‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کورد به گشتی و سیاسه‌تی جیهانی و ئیقلمی له‌پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی کورد دا ئاڵوگۆڕی بیروڕایان کرد.