ڕۆژێك بەر لە دەسپێكی خولی نوێی وتووێژە ناوكییەكانی نێوان ئێرانو زلهێزە جیهانییەكان لە ڤیەن، باڵوێزی فەرانسە لە ئامریكا گوتی ئهگهری ئهوه زۆره ئێرانو گرووپی ا+٥ مۆڵەتی دیاریكراو تا ١٠ی پووشپەڕ بۆ گەیشتن بە دوایین ڕێككەوتنی ناوكی لە دەست بدەن.
“ژرار ئارو” باڵوێزی فەرانسە لە واشینگتۆن ڕۆژی سێشەممە 5ی جۆزەردان گوتی بە ئەگەری یەكجار زۆر دوو لایهنی دانووستانهکان ناتوانن لە ماوەی 5 حەوتووی داهاتووداو، تەنانەت دوای ئەم ماوەیەش بە دوایین ڕێككەوتن بگەن.
ناوبراو كە لە كۆبوونەوەی شوورای ئاتلانتیكو لە پەنا باڵوێزەكانی ئاڵمانو بریتانیا لە ئامریكا قسەی دەكرد، لە بابەت ڕەوتی دانووستانە ناوكییەكان لەگەڵ ئێران گوتی ئێستاش زۆر كاری فەننی ماوەو ئەوە بەم مانایەیە كە ئەگەر ئەم دوو لایەنە بە هەر شێوەیەك ڕیش بكەون، زۆر لایهنی مەسەلەكە بە تەواوی ڕوون نابێتەوەو شكو گومان هەر دەمێنن.
هەر لەم پێوەندییەدا هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیش ڕایگەیاندووە كە هەر لەم كۆبوونەوەیەدا، پیتێر ویتینگ، باڵوێزی ئاڵمان ئهمریکا لەسهر ئێران قسەی كردووە و گوتوویەتی لە باشترین حاڵەتدا، تا بەر لە كۆتایی ئەمساڵی زایینی، گەمارۆكانی سەر ئێران كەم ناكرێنەوە. ئەوەش لە حاڵێك دایە كە ڕۆژێك پێشتر، ئەمیرحوسێن زەمانی نیا، جێگری وەزیری نەوتی ئێران، هیوای ئهوهی خواستبوو كە تا كۆتایی مانگی سەرماوەزی ئەمساڵ گەمارۆ نێودەوڵەتییەكان بەدژی ئێران، بە تەواوی هەڵوەشێنەوە.
بەم جۆرە كە لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە، بڕیارە لەمڕۆ چوارشەممەوه خولی نوێی دانووستانەكانی ئێران لەگەڵ زلهێزە جیهانییەكان بە مەبەستی دریژەدانی ئامادە كردنی ڕەشنووسی دەقی دوایین ڕێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەست پێ بكاتەوە.