پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دوای تێپەڕ کردنی سەرکەوتووانەی دەورەی ٢٢٥ی سیاسی – نیزامیی پێشمەرگایەتی، بەرگی پیرۆزی پێشمەرگانەیان لەبەر کرد.
رۆژی سێ شەممە ٢٣ی خەڵوەر، خولی ٢٢٥ی دەورەی سەرەتایی پێشمەرگە کۆتایی هات و، بەمجۆرە پۆلێکی دیکە لە لاوانی رۆژهەلاتی کوردستان پەیوەست بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوون.
سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە ٢٣ی خەزەڵوەری لە فێرگەی سیاسی نیزامیی لە بناری هەڵگورد لە کەشێکی پێسمەرگانە رێورەسمی کۆتایی دەورەی ٢٢٥ی سەرەتایی پیشمەرگە لە نێو کادرو پیشمەرگەکانی سنووری رۆژهەلاتی کوردستان بەڕێوە چوو.
ئەو ڕێوڕەسمە بە سروودی نەتەوایەتیی ئەی ڕەقیب و ڕاگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ یادوناوی سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان و بە رێژەو مەشقی نیزامی دەستیپێکرد.
پاشان کەماڵ کەریمی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان چەند وتەیەکی سەبارەت بە کار و ئەرکی پێشمەرگانەو هەروەها دۆخی سیاسیی ناوچەکە پێشکەش بە ئامادەبووان و بەشدارانی خولی ٢٢٥ی سەرەتایی پێشمەرگە کرد.
بەرێزیان بەخێر هاتنی ئەو پۆلە لاوەی کرد کە لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان ڕیزی تێکۆشەرانی دێموکراتیان هەلبژاردوە.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا باسی رۆڵ و ئەرگی گرینی ئەو لاوانەی بەرز نرخاند کە لە هەلومەرجی ئێستا رێبازی شەهیدانی گەلەکەیان هەلبژاردەو هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەداهاتوودا ئەرکی زۆر گرینگ دەکەوێتە سارشانیان ودەبێ شانازی بەخۆیان بکەن کە لە رێبازی قازی وقاسملوو خەباتی خۆیان دەست پێکردوە.
کەماڵ کەریمی لە بەشێكی دیکەی قسەکانی دا وتی: کە رووداوەکانی سیاسی چەند ساڵی رابردوو دەریدەخا کە ئاستی زیاتر بە ناساندنی مەسەلی کورد خۆی دەرخستوەو هەر لەو کاتەدا دەبێ کورد یەکگرتوو بێ و بەپشتبەستن بە یەکتر هەنگاو بنێو هەتا یەکگرتووتر بین زیاتر بەرەو ئامانجەکانی گەلی کورد نزیکمان دەکاتەوە.
کەماڵ کەریمی بە باس کردن لە دەورە و کاریگەریی پێشمەرگەی کورد لە شەڕی دژی داعش لەو بارەوە وتی: لە هەلومەرجێکدا کورد شەڕی دژی داعشی کرد و جیهان شانازی بە پیشمەرگەوە سەیری دەکرد ، لەو سەروبەندەدا یەکێک لەو وڵاتانە کە بەناوی شەری دژی تیرۆر قسەی دەکرد بەڵام بە پیچەوانە لە زۆر وڵاتان وەک لبنان، یەمەن، عیرق وسووریە میلیشیای دروست کردوەو هەوڵی پەرپێدانی تیرۆریزمی داوە هاوکاریو دەستێوەردانی ئێران لەو وڵاتانە دنیای هێنایە سەر ئەو باوەڕە کە کۆماری ئیسلامی هەوڵی پەرەپێدانی تیرۆریزم دەدا.
دوای وتەکانی بەرێز کەماڵ کەریمی سروودی “هێزی پیشمەرگە نابەزن” لە لایەن بەشداربووانی دەورەی ٢٢٥ی سەرەتایی وتراوە، پاشان پەیامی بەشداربووانی دەورە لە لایەن “شلێر تورک” خوێندراوە.
دواتر چەند شێعرو گۆرانی لە لایەن بەشداربووانی دەورە بەناوەکانی ئەنوەر عەزیزیان، فارووق سەبووری وئاکۆ موزەفەری پێشکەش بەو ڕێوڕەسمە کرا.
پاشان پێشمەرگەی دەنگخۆش مەسعود قادریان گۆرانێکی پیشکەش کردو دوا بەشی بەرنامە بە شایی هەڵپەرکێی گشتی کۆتایی هات.