تێلگرامی پایگای هەواڵی “ئورمیە دەنگ” داخرا و بەڕێوەبەری ئەو کاناڵە تێلگرامییە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، بەڕێوەبەری کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی “ئورمیە دەنگ” بە ناوی “سەلاحەدین ڕەنجبەر” تەمەن ٢٤ ساڵ دەسبەسەر و کاناڵە تێلگرامییەکەشی داخرا. کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی “ئورمیە دەنگ” لەو بارەیەوە نووسیوویەتی: “ئەم کاناڵە بە هۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی “تاوانبارانە” داخراوە”.
کاناڵی تێلگرامی پایگای هەواڵی “ئورمیە دەنگ” یەکێک لەو کاناڵانەیە کە ئەندامی زۆری هەیە و هەواڵی سیاسی، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی ئەو شارە بڵاودەکردەوە و ئیزنی کارکردنی لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئیرشادی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پێدراوە.