ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان، لە پەیامێکدا بۆ بەجێماوانی بوومەلەرزە لە کوردستان هاوخەمیان دەربڕی.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا، داوایان لە ناوەندە فریاکەوتنە نێوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان کرد کە بە هانای لێقەومانی خەڵکی ناوچە بوومەلەرزە لێدراوی پارێزگای کرماشان بێن.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی کوردستان لە پەیامێکدا سەرەخۆشی و هاوخەمی لەگەڵ خەڵکی کوردستان کرد.
لە دوای ڕووداوی بوومەلەرزە گەورەکەی پارێزگای کرماشان لە هێندێک لە وڵاتان و ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بەتایبەتی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، ژمارەیەکی بەرچاو لە هاووڵاتییان و دانیشتوانی ئەو ناوچەیە، بەتایبەتی شارەکانی پارێزگای کرماشان بریندار و گیانی خۆیان لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتە فەرمییەکان خەساری مرۆیی و مەعنەوی و مادی زۆر بەرچاو بووە و بەداخەوە ئاماری گیان لە دەست دراوەکانی ئەو ڕووداوە ڕووی لە هەڵکشانە.
ڕێکخراوی داکۆکی لە مافی مرۆڤی ئێران، لە دوای ئەو ڕووداوە و گیان لە دەست دانی زیاتر لە ٤٣٥ هاووڵاتی و برینداربوونی لانیکەمی ٧ هەزار و ٣٠٠ کەس ، لە ناخی دڵەوە خۆی بە خەمبار دەزانێ.
ئەم ڕێکخراوە وێڕای هاودەردیی خۆمان لەگەڵ قوربانیان و ئارەزووی چاکبوونەوەی باری تەندروستیان، گیان لە دەست دانی ژمارەیەک لە هاووڵاتییان لە ڕووداوی دڵهەژێنی بوومەلەرزە لە چوار پارچەی کوردستان، ئێران و عێراق بە بەجێماوانی بەرکەوتووانی بوومەلەرزەکە و خەڵکی کوردستان و ئێران و عێراق و ویژدانی گشتی و مرۆڤایەتی دەردەبڕین.
لە کۆتاییدا ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە ناوەند و ڕێکخراوەکانی یارمەتی گەیاندنی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێونەتەوەیی دەکا فریای لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە بکەون.