٤ بەندکراوی دیکە لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ ئێعدام کران.
بەپێی هەواڵی سەرچاوە نێوخۆییەکان، دوو ڕۆژ لەوەپێش ، ٤ بەندکراوی خەڵکی شاری میاندوئاو بە ناوەکانی” موڕتەزا قۆلی پوور”،”مێهدی حاجی زادە”،”قوباد مورادی” و “ڕامین عشقی” لە زیندانی ناوەندەی “دریا” ئێعدام کران.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لەو بارەوە بڵاوی‌کردەوە، ئەو ٤ هاووڵاتییە بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئانقەست” حوکمی لە سێدارەیان بە سەردا سەپاوە.
لە یاساکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێران‌دا، “قەساس” بۆ سزای کوشتنی بە ئانقەست لە بەرچاوگیراوە و بەڕێوەچوونی ئەو حوکمە بە مافی خاوەن کوژراوەکە دەدرێ و ئەویش سەرپشکە لە جێبەجێکردنی، یان بەخشینی ئەو حوکمە.
له هه‌واڵێكی دیكه‌دا سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی دووشه‌ممه به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی سابیر سلێمانی، ته‌مه‌ن 37 ساڵان و خه‌ڵكی شاری تیكاب له زیندانی ناوه‌ندیی به‌نده‌ر عه‌باس ئێعدام كرا.