کاسبکارێکی کورد خەڵکی شاری بانە، پاش ٢ مانگ و ٢٠ ڕۆژ بە برینداری لە نەخۆشخانە، گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵی کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان، ڕۆژی ڕابردوو، کاسبکارێکی کوردی خەڵکی شاری بانە، بە ناوی “نژاد محەممەدی” کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی خەرمانان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەختی بریندار بوو، پاش ٢ مانگ و ٢٠ ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری سنە گیانی لە دەست دا.
هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە گومانی هەڵگرتنی شتومەکی قاچاغ، ماشینی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “نژاد محەممەدی” خەڵکی گوندی “کێلە”یان وەبەر دەستڕێژی گوللە داوە.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕۆژی ڕابردوو ماشێن كاسبكارێكی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد به ناوی عه‌بدوڵا زاوشی ناسراو به عه‌وڵا سمێڵ له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كان له ڕێگه‌ی قه‌زوێن بۆ تاران ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و له جێ‌دا گیانی له‌ده‌ست ده‌دا.
شایانی باسه به پێی ماده‌ی 3ی قانوونی به‌كارهێنانی چه‌ك له‌لایه‌ن هێزه نیزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، ئه‌و هێزانه ده‌توانن كاتێك چه‌ك به‌كاربێنن كه گیانیان له مه‌ترسی دابێ یا تاوانبارێك له هه‌وڵی كوشتنی دابێ.