وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر بێت‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیـیه‌کان له دژی داعش چڕ نه‌کرێنه‌وه، ئه‌وا ڕه‌نگه هه‌ردوو وڵاتی عێراق و سووریه دابه‌ش نم.
لۆران فابیۆس ڕۆژی سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری دابه‌شبوونی عێڕاق‌و سووریه زۆر به‌هێزه، ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی عێراق گرت‌و بهرپرسائهتیی دابه‌شبوونی عێڕاقی خسته ئه‌ستۆی حکومه‌تی ناوه‌ندیی عێڕاق له به‌غدا.
ئه‌و گوتی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته پابه‌ندی به‌ڵێنه‌کانی بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی هه‌موو پـێـکهاته‌کانی عێراق نه‌بوو.
لۆران فابیۆس به پارلمانتارانی وڵاته‌که‌ی گوتی بێ گومان هه‌ر وه‌کوو به درێژایی ماوه‌یه‌ی ڕابردوو گوتومانه، به‌بێ چاره‌سه‌ری سیاسی چاره‌سه‌ری نیزامی هیچی لێ شین نابێ. ئه‌و گوتی فه‌رانسه 8 مانگ له‌وه پێش کاتێـک پشـتیوانیی له هاوپه‌یمانێتیی دژی داعش کرد له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بوو که حکومه‌تی نوێی عێراق سیاسه‌تێـکی گشتگیرانه ڕه‌چاو بکا، به‌ڵام سه‌رکه‌وتوو نه‌بوو.
فابیوس ده‌ڵێ ئه‌م گرێبه‌سته پاساوی به‌شداریکردنمان بوو له عه‌مه‌لیاته نیزامییه‌کان، بۆیه ده‌بێت باشتر وابه‌سته‌ی بن.
جێی ئاماژه‌یه بڕیاره له 13 ی جۆزه‌رداندا فه‌ڕانسه میوانداریی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بکا بۆ تاووتوێکردنی سـتراتیژیهتی شه‌ڕی دژی داعش‌و چاوه‌ڕوان ده‌کرێ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی زیاتر له 20 وڵات به‌شداری له‌و کۆنفڕانسه‌دا بکه‌ن.