هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری بۆكان حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی موكریان، هاووڵاتییه‌كی كوردی خه‌ڵكی شاری بۆكان به ناوی هێمن مام قادری، ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن دادگا شۆڕش له شاری سه‌قز به تۆمه‌تی هاوكاریكردنی یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران حوكمی ٥ ساڵ زیندانی ته‌عزیریی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.
شایانی باسه ناوبراو مانگی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ له شاری بانه ده‌سبه‌سه‌ركرابوو و بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات سنه گواسترایه‌وه و ئێستا له زیندانی ناوه‌ندیی شاری سه‌قزدا ڕاگیراون.
هەروەها لە رۆژانی ڕابردوو دووکەسی دیکەش لە شاری دێولان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و تائێستاش چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە.