کچێکی تەمەن ١٣ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەردەشت کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە نێوخۆییەکان، چەند ڕۆژ لەوەپێش کچێکی تەمەن ١٣ ساڵان، خەڵکی گوندی “دۆڵەبی” شاری سەردەشت، بە هۆی هەژاری و دەستکورتیی بنەماڵەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە تا ئامادەکرانی ئەو هەواڵە شوناسی ئەو کچە ١٣ ساڵە ڕانەگەیەندراوە. هەروەها چەند ساڵ پێشیش دایکی ئەو کچە خۆی کوشتووە.
بەپێی ئامارەکان لە ماوەی ٦ مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، ٢٧ حاڵەتی خۆکوژی ڕووی داوە و تەنیا دوو کەسیان ڕزگار کراون، لە کۆی ئەو ٢٥ کەسە، ١١ کەس لە ڕێگای خۆهەڵواسین، ٧ کەس لە ڕێگای خۆسووتاندن، ٢ کەس بە هۆی خواردنی قورسی برنج، دوو کەس بە هۆی خۆهەڵدێران لەسەر شاخ و ٢ کەسی دیکە بە هۆی خۆخستنە نێو ئاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە و لە ٢٧ کەسە ٥ کەسیان تەمەنیان خوار ١٨ ساڵ بووە.