کرێکارانی شارەداری مەریوان بە هۆی گەندەڵیی ماڵی بەرپرسانی ئەو ناوەندە نزیک بە ٩ مانگە پارەیان وەرنەگرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، کرێکارانی شارەداری شاری مەریوان لە ٩ مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و لە ترسی دەرکردن ناوێرن مان بگرن.
بە قسەی یەکێک لە کرێکارانی شارەداری مەریوان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ گوتی، دواکەوتنی پارەی ٩ مانگی کرێکارانی شارەداری مەریوان بۆ بەرپرسانی پێشووی شورا و شارەداری دەگەڕێتەوە، بەڵام کارمەندان شارەداری سەری هەموو مانگێگ پارەکەیان خۆیان وەردەگرتووە.
هەروەها ئەو کرێکارە دەڵێ، ئەگەر کرێکارانی وەرزی شارەداری مەریوان لەو پێوەندییەدا، ناڕەزایەتی دەرببڕن کومیتەی ئینزباتی بەرەڕوویان دەبنەوە یان پارەی مانگانەیان لێ کەم دەکەنەوە.
.