بە هۆی رووداوی زەوی لەرزەی بەربڵاو کە شەوی ڕابردوو ٢١ی خەزەڵوەر لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان روویدا ، زەروزیانی گیانی و ماڵیی زۆری لێکەوتووتەوە.
ئەو ڕووداوە سروشتییە بە ناوەندی زەنجیرەشاخەکانی بەمۆ لە خاڵی سنووری پارێزگای کرماشان و باشووری کوردستان بە بەهێزی ۷.۳ ڕێشتێر بۆ هۆی لەرینەوەی بەشێک لە شارەکانی ئێران و رۆژهەڵات و باشووری کوردستان، بەڵام پارێزگای کرماشان زۆرترین خەساری لێکەوتووە.
بە پێی ئاماری بڵاوکراو لە لایەن پزیشکیی قانوونیی شاری کرماشان تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە رێژەی کوژراوانی ئەو کارەساتە لە شار و ناوچەکانی کرماشان لە ٣٠٠کەس تێپەڕیوە
بە پێی ئەو هەواڵە لە کرماشان١٠ کەس
شاباد ٢٢ کەس
کەرەند ١٤ کەس
سەرپێڵ زەهاو ٢٣٦ کەس
قەسر شیرین ٢٨ کەس
سەلاس وباوەجانی ١٥ کەس
جوانڕۆ ٣ کەس تاکوو ئێستا گیانیان لەدەست داوە و نزیک بە ٢٠٠٠کەسیش بە توندی بریندار بوون.
هەروەها بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست ئامارەی کوژراوان لە زیاد بوونە دایە و خەڵکانی زۆر لە شارەکانی سنە و مەریوان بەهانای
هاونیشتمانیانی کرماشانی رۆیشتوون و لە بنکە بێهداشتیەکانی زۆربەی شارەکانی کوردستان خەڵکی خۆبەخش ئامادەبوون بۆ بەخشینی خوێنی پیویست بۆ برینداران.
لە بەشکەکانی دیکەی هەواڵ زانیاریی زیاتر بڵاو دەکەینەوە