بە پێی هەواڵێک کە لە شاری سەقزەوە بە دەستمان گەیشتووە، ئامێنە ڕەسووڵی دایکی شەهید مستەفا ڕەسووڵی لە ناوچەی سەقز ماڵاوایی لە ژیان کرد.
شیاوی باسە شەهید مستەفا ڕەسووڵی پێشمەرگەی ئازا و چاونەترسی دێموکرات لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شەڕی نێوان داگیرکەران و خەباتکارانی دێموکرات، گیانی لە پێناوی ئازادی و سەربەستی گەلەکەی بەختکرد.
دایە ئامێنەی ڕەسووڵی وەکوو زۆربەی دایکانی جگەرسووتاو تا دوایین هەناسە وەفاداری ڕێگەو ڕێبازی کوڕە شەهیدەکەی بوو.
ناوبراو داوی تەمەنێک ژیانی سەرفەرازانە ڕێکەوتی ١٨ی خەزەڵوەر لە تەمەنی ٨١ساڵەیی لە ناوچەی گەورکی سەقز بۆ هەمیشە سەری نایەوە.
ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای هاوخەمیی کردن لە گەل بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئامینەی ڕەسووڵی و سەرجەم کەسوکاری شەهید مستەفا ڕەسووڵی خۆی لە خەمیان بە بەشدار و شەریک دەزانێ.